ڤیدیۆ : سان سارەڤان
Sunday, 27 March 2011
Wednesday, 23 March 2011
قۆناغی ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی پەرلەمان هاتووەته کایەوه
تایبەت بە ڕۆژنامەی ڕۆژنامە
سازدانی: پشتیوان سەعدوڵڵا
رۆژنامە: پێتوایە، ئەم جوڵانەوەیە كە لە (١٧/٢)ەوە دەستیپێكردووە، دەستپێكی قۆناغێكی نوێیە؟
رۆژنامە: پێتوایە، ئەم جوڵانەوەیە كە لە (١٧/٢)ەوە دەستیپێكردووە، دەستپێكی قۆناغێكی نوێیە؟
ئاراس فەتاح: قۆناغێكی نوێیە، بەو مانایەی كە نەوەیەك دروستبووە خواستی دابڕانێكی سیاسیی‌و كۆمەڵایەتیو ئەخلاقی لەگەڵ رابردوودا بە ئاشكرا بەیاندەكات، ئەم دەستپێكە درێژبووەوەی كۆی پرۆسەیەكی ئاڵۆز‌و گرنگە كە لە دونیای زانستە كۆمەڵایەتییەكاندا پێیدەڵێن، گۆڕانی ململانێ لە ململانێی پەنهانەوە بۆ ململانێی بەیانكراو. ئەم ململانێیانەی دونیای ئێمە، ساڵانێكە بە چەشنی جیاواز تەعبیری لە خۆی كردووەو نەیتوانیوە بەم فۆرمەی ئەمڕۆ كە دەیبینین، خۆی رێكبخات. لەمڕۆشدا بەشێوەیەكی خۆڕسكانە تەقیوەتەوەو خۆی لەم چوارچێوەیەدا رێكخستووە، كە ئێستا لە شارەكانی كوردستاندا دەیبینین. دەستپێكێكی نوێیە، چونكە ئێمە نەوەیەك لەسەر شەقامەكان دەبینین كە تووڕەیە لە رابردووی خۆی‌و بێزارە لە لاموبالاتی دەسەڵات‌و ناڕازییە لە بە بتبوونی سیاسەتو تەحنیتكردنی كۆمەڵگە لە رێگای حیزبەوە. ئەم نەوەیە دەیەوێت پەیامێكمان پێبگەیەنێت، ئەویش ئەوەیە كە سیاسەتكردن لەم وڵاتەی ئێمەدا بەم فۆرم‌و بونیادەی كە ئێستا هەیە، فەشەلێكی گەورەی هێناوەو سیستمی سیاسیی لە كوردستاندا تەنیا نەبووە بە بار بەسەر كۆمەڵگەوه، بەڵكو ئەمڕۆ بووە بە بار بەسەر خۆشی‌دا
رۆژنامە: ئەم قۆناغە نوێیە چی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت؟
ئاراس فەتاح: قۆناغی سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی پەرلەمانە، قۆناغی لەدایكبوونی منداڵێكە كە هێشتا هیچ ناوێكی بۆ دانەنراوە. خەڵك لەسەر شەقامەكان لە رێگای چەندین كەمپهینو داواكارییەوە، پەیامەكانی خۆیان گەیاندووەو كۆی ئەم خواستانەش هەموو پێماندەڵێن كە هەموو خوازیاری گۆڕانكارین لە پەیوەندییەكانی دەسەڵات لە وڵاتی ئێمەدا، خواستی دەستكاریكردنی كردەی سیاسەتیان هەیە. لە راستیدا، كورتكردنەوەی داواكانی خۆپیشاندەران بۆ هەندێك داوا كە لە رێگای پشتیوانی‌و ناردنی وەفدی ئەم سەرۆك، یان ئەو سەرۆك جێبەجێبكرێت، شتێكی تر نییە لە ستراتیژی گەمارۆدانی دیبلۆماسیی بۆ ئەم بزووتنەوەیە
ئەم بزووتنەوەیە بەشێكی ئەو داواكارییانەیە كە ئۆپۆزسیۆن داوای كردووە، بەشێكی ئەو داواكارییانەیە كە رۆشنبیران‌و رۆژنامەنووسان ساڵانێكە لە رێگای شرۆڤەو راڤەكردنەكانیانەوە لەناو رای گشتیدا كاریان تێدا كردووە، بەشێكی پابەندی ئەو هەموو خەمە كۆمەڵایەتیو كهلتوورییو ئابوورییانەیە كە سیاسەت لە رێگای لاموبالاتییەكانیەوە فەرامۆشی كردووە...هتد. كێشە ئەوەیە تۆ وا تەسەوربكەیت كە بە دۆزینەوەی فرسەتی كار، ئەم بزووتنەوەیە هێوربكەیتەوە. ئەم تێگەیشتنە هەڵە ئابووریگەراییە هەوڵدانێكە بۆ بە ساكاركردنەوەی كێشەكانو داننانیش بە خراپی ئەدای حكومەتو بوونی گەندەڵییو...هتد. بەشێكیشی پەیوەندی بە خۆهێوركردنەوەی خودی دەسەڵاتەوە هەیە بەرامبەر بەم دۆخە قەیراناوییەی كە تێیدایە، نەك هێوركردنەوەی خۆپیشاندەران، ئەو قەیرانەی كە دروستیانكردووە. كێشەكە ئەوەیە، وەكو وتم، ئەم منداڵە ناونەنراوەو دەشێت ناوی شۆڕش لەخۆی بنێت، گەر هەروا لەوێدا فڕێی بدەیتو ئاوڕی لێنەدرێتەوە، دەشێت ببێت بە بزووتنەوەیەكی ریفۆرمیستانە بۆ دەستكاریكردنی پەیوەندییەكانی دەسەڵات، دەشێت ببێت بە هۆكارێك بۆ دروستبوونی دیالۆگێكی گەورە كە هەموو هێزەكان، واتە هێزە سیاسیی‌و كۆمەڵایەتییەكان، كار لەوە بكەن سیستمی سیاسیی بە چەشنێكی تر لە كوردستاندا دابڕێژنەوە...هتد. فاكت ئەوەیە كە ئەم بزووتنەوەیە چیدی گوتارێكی خستە ناو رای گشتییەوە كە یەك پەیامی هەیە، ئەویش ئەوەیە كە بەیانی نابێت لە دوێنێ بچێت. ئەم گوتارە نوێیەش دەستكەوتەكانی هەرچییەك بێت، گوتارێكی زۆر گرنگە لە دونیای ئێمە‌و بووە بە هێزێك كە پرسی گەورەی لە جیهانی سیاسیی‌و كۆمەڵایەتیو رۆشنبیریمان دروستكردووەو دەستكاریی كۆی بیركردنەوەو هۆشمەندیی ناو كۆمەڵگەی كردووە
من، ئەمڕۆ گەنجانێك لەسەر شەقامەكان دەبینم كە دۆخی ئابوورییان لە هی من باشترە، بەڵام دۆخی سیاسی‌یان بە دۆخی سیاسیی من لە ئەڵمانیا بەراوردناكرێت، واتە وێرانەیە. گەنجێكی زۆر لەسەر شەقامەكانن كە كێشەی ئابووریی پرسی ئەوان نییە، بەڵكو كه‌لتووری سیاسیی‌و چەشنی رێكخستنی پەیوەندییەكانی دەسەڵات لە وڵاتی ئێمەدا پرسی ئەوانە، بۆیە بە هەندێك گفتی ئابووریی ئەم گەنجانە هێورناكرێنەوە. ئەوان بە ئاشكرا داوای دابڕان لە دوێنێ دەكەن‌و خوازیاری سبەینێیەكی ترن. ئەم گەنجانە پێماندەڵێن: ئێوە خەوتوونو ئێمەش خەون دەبینینو منیش بەگومانم ئەم دوو حاڵەتە ناتەباو ناكۆكە بتوانن لەیەك بگەن. هەموو خەبەربوونەوەیەكی دەسەڵاتیش بەرامبەر بەم دۆخە، سەرەتا تووشی شۆكی كرد‌و جگە لە توندوتیژیی، زمانێكی تری نەبوو پێی بدوێت. دووەمیشیان كەوتنەناو دۆخێكەوە بوو كە جڵەوی عەقڵیان لە سیاسەتكردن لەدەستچوو و تەڕو وشكیان پێكەوە سووتاند‌و چەندین سیناریۆی ترسناكیان دروستكرد بۆ خەفەكردنی ئەم بزووتنەوەیە. سێیەمیشیانو پاش كەوتنی هەموو ئەو ستراتیژانەی كە سەری نەگرت بۆ گەمارۆدانی ئەم بزووتنەوەیە، ئێستا خەریكی دابەشكردنی مەدحو سەناو پشتیوانین بۆ منداڵە لاسارەكانی نیشتمان‌و پێیاندەڵێن: ئێمەش لەگەڵتانین، بەڵام وەكو تەماشاكەر، نەك وەكو بكەر
رۆژنامە: كەواتە، گۆڕانكاریی ریشەیی لە سیستمی حكومڕانیی هەرێمدا خواستی قۆناغەكەیە؟
ئاراس فەتاح: ئەم قۆناغە قۆناغی گهڕاندنەوەی ماناكانی سیاسەتە بۆ ناو سیاسەت، ئەویش بە مانا هەرە سادەكەی دۆزینەوەی فۆڕمێكە بۆ رێكخستن‌و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی ئینسانەكان، دانانی فۆڕمێكە بۆ بەشداریی سیاسیی‌و بەشهەبوونی ئابووریی. ئەم بەشدارییە مانای ئەوەیە كە كۆمەڵگە لە پرۆسەی بیناسازیی سیاسیی‌و كۆمەڵایەتی بەشدار بكرێت‌و بەشی هەبێت لە داهاتو ئابووریی وڵاتەكەی خۆی. گرنگترین پرس لە وڵاتی ئێمەدا، بریتییە لە دەستكارییكردنێكی قووڵ لە پەیوەندییەكانی دەسەڵات‌و گۆڕانكاریی تێیدا. ئەم گۆڕانەش مانای دووبارە داڕشتنەوەی كۆی ئەو پەیوەندییانەیە كە سیاسەت لە وڵاتی ئێمەدا بەرهەمیهێناوەو كۆمەڵگەی پێ تەحنیت كردووەو پرۆسەی سیاسیی تێدا پەكخستووە. لێرەوە هەموو دەستكاریكردنێكی ئەم پەیوەندییە، مانای دەستكاریكردنی كردەی سیاسەتە لە وڵاتی ئێمەدا. ئەم دەستكارییەش یەكەم شت بە تێكشكانی هەموو ئەو رێككەوتنە ستراتیژییانە دەستپێدەكات كە هەردوو حیزبە حكومەتبەدەستەكە بینایان كردووە. تێزی رێككەوتنی ستراتیژیی شتێكی تر نییە لە كردەیەكی ستراتیژیی بۆ حوكمكردنێكی ئەبەدیی. ئەم رێككەوتنە مانای دروستكردنی سیستمێكە لە پەیوەندیی دەسەڵاتدارێتی، كە تێیدا سیاسەت بە ئارەزووی خۆی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ كۆمەڵگەو ئابووریی دادەڕێژێت، دەزگای ئەمنییو سەربازیی وەكو پاسەوانێك بۆخۆی دادەمەزرێنێتو لەسەر بنچینەی كەمینەو زۆرینە كۆمەڵگەی ئێمە ئاراستە دەكات
ئێمە ناتوانین باس لە كەمینەو زۆرینە بكەین، كاتێك خودی پرەنسیپی دیموكراسی لە كۆی دەزگا ئیداریی‌و یاساییەكانی وڵاتی ئێمەدا ئامادە نەبێت. زۆرینەی دەزگاكانی راگەیاندن بەدەست هەردوو حیزبەكەوەن، زۆرینەی داهات هی هەردووكیانە، زۆرینەی چەكداری ئەم وڵاتە فەرمانبەری نشتیمانیی ئەوانن، زۆرینەی خەڵك مووچەخۆری ئەوانن... هتد. چۆن دەتوانین باس لە دیموكراسی بكەین، كاتێك كۆمەڵگەی ئێمە خەریكە بۆ زۆرینەیەك دابەشبێت كە لەسەر شەقامەكان داوا لە كەمینەیەك دەكات، چیدی باس لە ئەفسانەی دیموكراسی مەكەن. پرەنسیپی زۆرینەو كەمینە كاتێك دەتوانێت بە دادپەروەرانە ئیش بكات، كە كۆی جومگەكانی كۆمەڵگەو پەیوەندییەكانی دەسەڵات لەسەر بناغەیەكی دیموكراسییانە دامەزرابێت
رۆژنامە: بێجورئەتییو كەمدەسەڵاتیی حكومەتەكەمان، چی دەسەلمێنێت؟
ئاراس فەتاح: دووبارە سەلماندنەوەی ئەو راستییەیە كە حكومەتو حیزب بە چەشنێك بە یەكترەوە گرێدراون ئەگەر یەكێكیان لەوی تر جیابكەینەوە، بێگومان یەكێكیان دەمرێت. سەلماندنی ئەو راستییەیە كە لەحیمبوونی حیزب‌و حكومەت، قەدەری میللەتی ئێمە نییە. سەلماندنی ئەو راستییەیە كە مردنی حیزب، مانای مردنی نەتەوە نییە، یان مردنی حكومەت، مانای مردنی نەتەوە نییە
من لە دونیادا حكومەتم نەبینیوە ناوی دیموكراسی لەخۆی بنێت‌و هێندەی ئەم حكومەتەی ئێمە كەمدەسەڵاتو بێجورئەت بێت. پەیوەندیی نێوان حكومەتو حیزب لە وڵاتی ئێمەدا، وەكو پەیوەندیی نێوان حیزبە كۆمۆنیستەكانو مۆسكۆی لێهاتووە. ئەوسا ئەگەر حیزب لە مۆسكۆ بپژمیایە كۆمۆنیستەكان لە بیابان پاڵتۆیان لەبەردەكرد. ئەم فۆرمە لە حكومەتكردن، تەنیا لەو وڵاتانەدا هەیە كە دونیای سیاسەت دابەشبووبێت بەسەر دوو كایەی سزا‌و پاداشت، واتە سزادانی ئەوانەی ئۆپۆزسیۆنن‌و پاداشتی ئەوانەی كە لە بەرەی دەسەڵاتن. ماقووڵ نییە كە حكومەتێكی بەناو هەڵبژێردراوی دیموكراسییانە پاش كارەساتی "١٧"ی شوبات، دەسەڵاتی دەستگیركردنی یەك تاوانباری نەبێت. ماقووڵ نییە پاش لەشكركێشی هێزی زێرەڤانی، بەبێ ئاگاداریی پەرلەمان بۆ ناوچەی سلێمانی‌و پاش سو‌وتاندنی تەلەفیزیۆنو رادیۆی نالیا‌و خاپوركردنی رادیۆی دەنگو پاش داخستنی زانكۆی سەڵاحەدینو ناردنەوەی خوێندكارەكانی بە فه‌رمانی رێكخراوێكی قوتابییانی سەر پارتی‌و پاش دەرگا لەسەرداخستن لەسەر پەرلەمانتاران لەناو هۆڵی پەرلەمان‌و رەزیلكردنیان...هتد، دوای ئەم هەموو سوكایەتیپێكردنەی حكومەتو پەرلەمان لەلایەن حیزبەوەو پاش سەلماندنی ئەم هەموو دەستەپاچەییە بەرامبەر بە حیزب، دەبوایە ئەم كابینەیە، راستەوخۆ دەستی لەكار بكێشایەوەو بەرپرسی ئەخلاقییانەی خۆی بەرامبەر بەو خەڵكەی كە هەڵیبژاردووە، نیشان بدابایە. دوای ئەم هەموو فەشالەتە، دەبوایە پەرلەمانتاران، لانیكەم بۆ یەك جاریش بێت، بایكۆتی هۆڵی پەرلەمانیان بكردبایەو ناڕەزایی خۆیان بە شێوەیەكی رەمزییانە دەرببڕایە...، تاكە شتێك كە حكومەت كردوویەتی، بریتییە لە داوای لێبووردن، ئەمەش پاش زیاتر لە "٢٥" رۆژ بەسەر خۆپیشاندانی رۆژانەی هەزاران كەس لەم هەرێمەدا
ئەم دەسەڵاتدارێتییە، پێماندەڵێت: كورد شایستەی ئەم حكومەتە دیموكراسییەیە، چونكە خۆی هەڵیبژاردووە، بۆیە لەوە باشتری پێنابڕدرێت. راستە 17 خاڵی پەرلەمانمان هەیە، راستە نامەی تاڵەبانیمان هەیە، راستە نوێنەری پەرلەمان نێردرا بۆ سەراو دەنگۆی ئەوەش هەیە سەرۆكی هەرێمیش نوێنەری خۆی ناردبێت، بەڵام ئەمانە هەمووی ناتوانن دەنگی یەك خۆپیشاندەر هێمن بكەنەوە، كە تا ئەمڕۆ لە شەقامەكانی كوردستان داوای كردار دەكەن. لەمڕۆشدا پاش هەوڵدانی حیزب بۆ پشتگیریكردنی خۆپیشاندەران، ستراتیژی دەسەڵات روونە، دەسەڵات دەیەوێت گوتاری خۆپیشاندەران بكات بە هی خۆی‌و بەو شێوەیە ئۆپۆزسیۆن لە هاوكێشەكە دەرهێنێتە دەرەوە. ئەم ستراتیژە پێماندەڵێت، كە خۆپیشاندەران هیچ پەیوەندییان بە ئۆپۆزسیۆنەوە نییە، لەكاتێكدا تا دوێنێ هەموو هەوڵەكان لەوەدا چڕببووەوە كە ئەم خۆپشاندانانە بە موئامەرەی ئۆپۆزسیۆن‌و هێزە دەرەكییەكان لەقەڵەم بدات. ئەمە پارادۆكسێكی سیاسیی گەورەیەو هەر ئەمەش بوو وای لە ئۆپۆزسیۆن كرد كە سەرەتا خۆی لە خۆپیشاندەران دوورەپەرێز بگرێت‌و نەوێرێت راستەوخۆ پشتیوانی‌یان بكات. ئەم پەیوەندییە ناتەندروستەی نێوان حكومەتو ئۆپۆزسیۆن لەلایەكو حكومەتو كۆمەڵگە لەلایەكی تر، مانای نەبوونی هیچ متمانەیەكە لەنێوان كایە سیاسیی‌و كۆمەڵایەتییەكانی كۆمەڵگەی ئێمە، مانای ئەنارشیزمو فەوزایە لە سیستمی حوكمڕانیی ئەم دەڤەرە
یەكێك لە خەسڵەتە گرنگەكانی ئەم بزووتنەوە نوێیە، بریتییە لە سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی پەرلەمان. ئەم ئۆپۆزسیۆنە وەڵامی ئەو بنبەستییە سیاسییەیە كە حكومەتو پەرلەمان لە وڵاتی ئێمەدا تێی چەقیوە. ئەم ئۆپۆزسیۆنەی دەرەوەی پەرلەمان كە ئەمڕۆ لەسەر شەقامەكانە، دەیەوێت بە دەسەڵاتداران بڵێت، دیموكراسی موڵكی ئێوە نییە، بەڵكو هی ئێمەیە. دیموكراسی دەسەڵاتی گەلەو ئەم دەسەڵاتەش ئەمڕۆ لە حكومەتو پەرلەمانە مردووەكەتان نییە، بەڵكو لەسەر شەقامەكانە
Monday, 21 March 2011
خەونبینین بە ئازادی
تایبەت بە ڕۆژنامەی ئاوێنە
بەڕێزان، سڵاوتان لێبێت
خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ له‌گەڵتانام، له‌ناوتانام، خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ دەتوانم له‌گەڵتانا خەون بە دامەزراندنی ئازادی‌و کۆمەڵگایەکی فرەدەنگ‌و رەنگەوە ببینم
ئەمڕۆ ئەو چرکەساتەیە کە هەموومان خەون دەبینین، خەون بە دروستکردنی سبەینێیەکی جوانتر، دوور له‌مێژووە ناشیرینەکانی دوێنێ‌و دابڕاو له‌زمانی چەک‌و دۆست له‌گەڵ ئاشتی. ئێمە هەموومان خەون بە پەیمانێکی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی نوێ‌و راستەقینەوە دەبینین کە تیایدا بەها‌و نرخە بەرزەکانی مرۆڤ دووبارە ماناکانی خۆیان وەربگرنەوە، رێز‌و کەرامەتی ئینسانەکانمان ببن بە چەقی سیاسەتکردن له‌م وڵاتە
ئازیزان... هەموو دەبێت ئەو راستییە بزانن کە ئەم خەونەی ئێمە، خەونێکی خۆکوردییە‌و خۆکردییە.
خەونی گۆڕینی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و کولتووری له‌کوردستاندا بڕیاری ئەم گروپ یان ئەو گروپ دروستینەکردوە، ئەم خەونە خەمی حەماسییانەی گەنجە خوێنگەرمەکانی ئەمڕۆ نییە کە دوای چەند رۆژێک دامرکێتەوە، ئەم خەونە شتێک نییە له‌سلێمانی هەبێت‌و له‌هەولێر نەبێت، له‌کۆیە‌و رانیە‌و کەلار‌و دەربەندیخان دەستکەوێت‌و له‌ئاکرێ‌و دهۆک‌و زاخۆ نەمابێت.
ئەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتییانەی لاوان له‌ناوچەکەدا بەگشتی‌و له‌کوردستانیشدا بەتایبەت، مانای گەڕانەوەیە بۆ چەمکی ئازادیی‌و پلورالیزم له‌سیاسەت. مانای خەونبینینە بە دونیایەک پڕ له‌یەکسانیی‌و عەداله‌ت
خوشکان‌و برایانی ئازیز، پرسی سەرەکی له‌وڵاتی ئێمەشدا، وەکو هەموو وڵاتەکانی تری ناوچەکە، پرسی ئازادی‌و دادپەروەری‌و رێز‌و یەکسانییە. ئەم پرسانە پرسی دروستکراوی ئەم گروپی سیاسی یان ئەوی تر نین. ئەم پرسانە هەناردەی وڵاتانی دراوسێ‌و فیتنەی رۆشنبیرەکانی دوورە وڵات نین، بەڵکو پرسگەلێکی گەردونین کە نە سنووری نەتەوەیی دەناسن‌و نە سنووری ناوچەیی، نە بە زمانی نەتەوەیەکی دیاریکراو قسەدەکەن‌و نە بە دیالێکتێکی ناوچەییش دەدوێن.
بۆیە جارێکی‌تر دەیڵێمەوە، نەبا دەسەڵاتداران بیریانچێتەوە: خەونبینین بە ئازادی موڵکی کەس نییە، ئەم خەونەی ئێمەش، خەونێکی خۆکوردییە‌و خۆکردییە
بەڕێزان: هەموومان دەزانین کە له‌سلێمانی خۆپیشاندان هەیە‌و له‌هەولێر نییە، هەموومان دەزانین ئەمە مانای ئەوە نییە سلێمانی شۆڕشگێڕە‌و هەولێریش ناشۆڕشگێڕ، یان هەولێر شارێکی بێکێشەیە‌و سەرۆک‌و حیزب‌و دەسەڵاتدارانی خۆشدەوێت‌و سلێمانیش شارێکی سەرکێش‌و توندڕەو‌و ناڕەزای ئەبەدییە له‌دەسەڵاتداران. ئەم وێنە هەڵانەیە کە سیاسییەکان دەیبینن‌و ئەو تێڕوانینە ترسناکانەشە کە رۆشنبیرە نابەرپرسیار‌و حیزبییەکان له‌میدیاکاندا نیشانی دەسەڵاتدارانی دەدەن‌و راوێژی بتە سیاسییەکانی پێدەکەن. من وەکو کوردێک کە له‌کەرکووک له‌دایکبووم‌و له‌سلێمانی گەورەبووم‌و له‌هەولێر خوێندکاری زانکۆ بووم‌و له‌خۆپیشاندانەکانی دژ بە رژێمی بەعس بەشدار بووم، بەم برادەرانە دەڵێم: جیاوازی نێوان ئێستای سلێمانی‌و ئێستای هەولێر، جیاوازی نێوان شارێکە کە توانیویەتی بڕێکی زۆری ئیرادەی خۆی له‌دەستی خۆیدابێت‌و بەرامبەر بە شارێکی دی کە بە پۆلیس‌و دەزگا ئەمنییەکانی حیزب گەمارۆدراوە‌و رۆژانەش ترسێکی بێ‌شومار دەرخواردی دانیشتوانەکەی دەدرێت. دیارە مێژوو هەمیشە ئەو راستییەی نیشانداوین کە: چەندە هاتنەدەنگ مانای گێرەشێوێنی نییە، ئەوەندەش بێدەنگیی مانای رازییبوون نییە
ئەوە رۆشنبیرە سەربەخۆکان نین کولتووری توندوتیژیی بەرهەمدەهێنن، بەڵکو ئەوە بتە سیاسی‌و خوێندەوارەکانی حیزبن کە نابینا‌و بێگوێ‌و بێدەنگن له‌ئاست کوشتن‌و گرتن‌و ترساندنی خەڵکی مەدەنی ئەم وڵاتە. بەڕێزان، له‌دوای ١٧ی شوباتەوە نابێت رێگەبدەین چیدی سیاسەت وەکو کەرەسەیەک بۆ کوشتن‌و ترساندن‌بەکاربهێنرێت، بەڵکو دەبێت مانا راستەقینەکانی سیاسەت بۆ سیاسەت بگەڕێنینەوە، سیاسەت پەرستنی بتە سیاسییەکان‌و تەحنیتکردنی کۆمەڵگا نییە، سیاسەت مانای ئازادییە‌و ئازادییش بێ پلورالیزم‌و ئاشتی مانایەکی نییە
بەڕێزان: من لێرەوە رووی دەمم دەکەمە دەسەڵاتدارانی کوردستان‌و پێیاندەڵێم: بەسە چیدی ترس مەکەن بە کولتووری حوکمکردنتان‌و توندوتیژیش مەکەن بە کەرەسەی مانەوەتان له‌دەسەڵات. ئێوە دەبێت بزانن کە هیچ دەسەڵاتدارێتییەک، هیچ حوکمڕانێتییەک، بەوەی ئێوەشەوە، ناتوانێت تا ئەبەد بەم رێگایانە تەمەنی خۆی درێژکاتەوە. ئێوە دەبێت بزانن، هیچ دەسەڵاتدارێک نەیتوانیوە خەونبینین بە ئازادی‌و دادپەروەرییەوە بکوژێت یان بە خواستی گروپێکی بچووک له‌قەڵەمیبدات‌و له‌ناوچەیەکی دیاریکراویش سنوورداریبکات
ئەم حوکڕانییەی ئێوە دروستانکردووە حوکمکردنێکی خۆخۆییە، خۆویستییە، ئەمەش خووبەدییەکی سیاسییە. ئەم حکومەتەی له‌م وڵاتەدایە دەمێکە له‌ڕووی سیاسییەوە بووراوەتەوە‌و هیچ کارامەیی‌و بێلایەنی‌و پسپۆڕییەکی نییە. له‌مڕۆشدا ئەم حکومەتە مردووەیەکی بێکێله، مردوویەکە، بتەکانی حیزب نایانەوێت بینێژن‌و له‌سەر کێله‌کانی بنووسن: ئەم بوونەوەرە سیاسییە له‌مڕۆژەدا بوو بە قوربانی دەستی حیزب‌و خراپبەکارهێنانی دەسەڵات له‌م وڵاتەدا
ئازیزان: ئەم سەرایە مۆزەخانەی وتار نییە، وەک هەندێک دەیانەوێت وێنای بکەن. ئەم سەرایە زیندووترین بەشی کۆمەڵگای ئێمەی تێدا کۆبۆتەوە‌و گفتوگۆ راستەقینەکانی کۆمەڵگای ئێمەی تێدا دەکرێت. چەندە ئەم سەرایە سەرای ئێمەیە، ئەوەندەش سەراکانی تر سەرای ئێمەن، چونکە سەرای ئازادی، سەرای ئەو کەسانەیە کە خەون بە ئازادییەوە دەبینن. چەندە ئەم شارە شاری ئێمەیە، هێندەش شارەکانی تری ئەم وڵاتە شاری ئێمەن. هەروەکو چۆن هەموو شەقامە سەرەکییەکانی شاری سلێمانی بەم بەردەرکی سەرایەوە گرێدراون، ئاوهاش هەموو شارەکانی کوردستان بە خەونی دامەزراندنی ئازادی‌و یەکسانیی‌و دادپەروەرییەوە بەیەکتر بەستراونەتەوە
بەڕێزان هەر ئەمەشە وام لێدەکات بڵێم: بەڵێ ئێمە هاتینەوە بۆ لاتان، بۆئەوەی هەموو پێکڕا خەون بە ئازادییەوە ببینین.
تێبینی: ئەم وتارە لە رۆژی 10/3/2011 لەبەر سەرای ئازادی لەسلەمانی خوێندرایەوە
ئه‌مه‌ی ئێستا له‌كوردستاندا ده‌یبینین سیاسه‌ت نییه ئه‌مه زه‌بروزه‌نگه به‌مانا رووته‌كه
تایبەت بە ڕۆژنامەی هاوڵاتی
سازدانی: سوركێو محه‌مه‌د
ئاراس فه‌تاح نو‌وسه‌رو روناكبیر، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه له‌دوای رووداوه‌كانی 17ی شوباته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا ده‌بینرێت سیاسه‌ت نییه، به‌ڵكو توندوتیژییه‌كی جڵه‌و له‌ده‌ستچووه كه كه‌م‌و زۆر په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه نه‌ماوه. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسییه‌كان له‌وڵاتی ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م ناڕه‌زاییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه وه‌كو هه‌ڵسوكه‌وتی عه‌سكه‌رییه‌ك وایه له‌كاتی جه‌نگدا". له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، ناوبراو پێیوایه خه‌می ئازادی له‌سلێمانی‌و هه‌ولێر یه‌ك خه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌و له‌یه‌كتر دانابڕێن. به بڕوای ئاراس فه‌تاح، لۆژیكی پارتی پێمانده‌ڵێت "كه‌س له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی مندا پارێزراو نییه، گه‌ر دژی من بێت، به‌مانایه‌كی تر هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ مندا نه‌بێت یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی من بخاته مه‌ترسییه‌وه، ده‌بێت ئه‌و توانایه‌ی لێبسێنینه‌وه كه هه‌ست به‌ئاسایش بكات، ئه‌م په‌یامه‌ش گه‌یشتووه‌ته خه‌ڵكی هه‌ولێر".
هاوڵاتی: تائێستا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا كه ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه‌و خه‌ڵكیان كوشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی ته‌قه‌كردنیان ده‌ركردووه، پێتوایه ئه‌م حكومه‌ته بتوانێت ئه‌و كاره بكات؟
ئاراس فه‌تاح: له‌ڕاستیدا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌م حكومه‌ته به‌م كاره هه‌ڵنه‌ساوه؟ بۆچی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ یاسا ناتوانێت به‌بچوكترین كاری خۆی هه‌ڵسێت‌و ئه‌م تاوانبارانه‌و به‌رپرسه‌كانی راده‌ستی دادگا بكات تاوه‌كو به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نێت، ئه‌م بێباكییه سیاسییه له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ له‌دوای كوشتن‌و برینداركردنی ده‌یان كه‌س له‌شاری سلێمانی‌و شاره‌كانی تر، سو‌وتاندنی ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی نالیا‌و خێمه‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌ركی سه‌را، كاولكردنی رادیۆی ده‌نگ‌و گرتن‌و رفاندن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ناڕه‌زایان‌و ره‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵات له‌سلێمانی‌و هه‌ولێر، چیتر ناتوانین باس له‌ئازادی بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت باس له‌پله‌ی جیاجیای "نا ئازادی"ی بكه‌ین، ده‌بێت باس له‌كه‌لتووری سیاسیی ترساندن بكه‌ین، ده‌بێت باس له‌سیاسه‌تی خنكاندنی هه‌موو ده‌نگێك بكه‌ین كه بڵێت نا بۆ ئه‌م سیسته‌مه حیزبییه، ده‌بێت باس له‌سیاسه‌تی سووتاندن بكه‌ین كه ده‌یه‌وێت گڕ له‌هه‌موو چالاكییه‌ك به‌ربدات كه بۆنی مه‌ده‌نیه‌تی لێبێت‌و گولله‌ش به‌هه‌موو وشه‌یه‌كه‌وه بنێت كه تامی ئاشتی بدات، ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه پێمانده‌ڵێت: كاتێك حیزب ده‌ركه‌وت ئێوه ده‌بێت خۆتان بشارنه‌وه، كاتێك ئه‌ندامانی حیزب ته‌قه‌یانكرد‌و خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان كوشت هیچ هێزێك نییه بتانپارێزێت، كاتێك حیزب خه‌ڵكی رفاند‌و ئه‌شكه‌نجه‌یدا هیچ هێزێكی یاسایی نییه بتوانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات
ئه‌م ستراتیژه‌ش گه‌لێك روونه: ئه‌م ستراتیژه پێمانده‌ڵێت حیزبی چه‌كدار له‌كوردستان واقیعێكی سیاسییه‌و تاكه پارێزه‌رێكی ئه‌م حیزبه‌ش چه‌كداره‌كانێتی نه‌ك حكومه‌ت‌و پۆلیس، پاراستنی ژیان‌و ماڵی هاوڵاتیان‌و ده‌زگا حیزبی‌و مه‌ده‌نییه‌كان له‌دونیای مه‌ده‌نیدا نه كاری حیزبه‌و نه‌ئیشی ئه‌ندامانی حیزب، به‌ڵكو كاری حكومه‌ت‌و ده‌زگا ته‌نفیزییه‌كانێتی، له‌ڕاستیدا گرتن‌و سزادانی ئه‌م تاوانبارانه مانای گرتن‌و سزادانی خودی حیزبه وه‌كو ده‌زگایه‌كی چه‌كدار له‌وڵاتی ئێمه، مانای سزادانی ئه‌م كه‌لتووره سیاسییه‌یه كه حیزب له‌كوردستاندا دروستیكردووه كه له‌سه‌ر سزا‌و پاداشت بنیاتنراوه، سزای ئه‌وانه‌ی دژین‌و پاداشتی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان
ئه‌م داوه‌رییه بێلایه‌نانه‌ش حكومه‌ت ناتوانێت بیكات، چونكه له‌جه‌وهه‌ردا ئه‌و ده‌بێت كۆی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه حیزب دروستی كردووه سزای بدات، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی كه تاوانیان كردووه، سزانه‌دانی تاوانباران ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه حیزب له‌وڵاتی ئێمه‌دا ترس به‌رهه‌مده‌هێنێت‌و تیرۆر ده‌كات به‌كه‌ره‌سه‌ی به‌رگریكردن له‌خۆی، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ستراتیژێكی تریشه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه گه‌ر حیزب رێگه‌یدا ئه‌ندامه بچووك‌و باڵاكانی سزابدرێن، ئه‌وا سبه‌ینێ كه‌سێكی نامێنێت له‌هه‌ولێر یان دهۆك یاخود هه‌ر شوێنێكی تر ته‌قه‌ی بۆ بكات‌و خه‌ڵكی ناڕازی بۆ بكوژێت، چونكه ئه‌وكات ئه‌و كه‌سه ترسی له‌سزای یاسایی ده‌بێت، له‌دوای ئه‌م هه‌موو كاره‌ساتانه واقیعی سیاسی له‌كوردستان شتێكمان پێده‌ڵێت: پێمانده‌ڵێت ئه‌و ده‌مامكانه له‌سه‌ر ده‌موچاوی ده‌زگای حیزبی چه‌كدار هه‌یه داده‌ماڵرا‌و به‌م شێوه‌یه‌ش كۆتایی به‌ئه‌فسانه‌ی حكومه‌تی مه‌ده‌نی‌و سه‌روه‌ریی یاسا دێت له‌وڵاتی ئێمه‌دا، ئه‌مه‌ی ئێستا له‌كوردستاندا ده‌یبینین سیاسه‌ت نییه، ئه‌مه زه‌بروزه‌نگه به‌مانا رووته‌كه‌ی، ئه‌مه سیاسه‌ت نییه، به‌ڵكو توندوتیژییه‌كی جڵه‌و له‌ده‌سه‌ت چووه كه كه‌م‌و زۆر په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه نه‌ماوه، هه‌موو ده‌زانین كه سیاسه‌ت به‌به‌كارهێنانی شه‌رعییانه‌ی زه‌بروزه‌نگ سیاسه‌ت نییه، به‌ڵكو ده‌بێت به‌توندوتیژییه‌كی كوێرانه
هاوڵاتی: ڕۆڵی حكومه‌ت له‌م قه‌یرانانه‌دا چۆن ده‌بینیت؟ درێژه‌كێشانی خۆپیشاندانه‌كان‌و كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێدایه؟
ئاراس فه‌تاح: له‌ڕاستیدا هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسییه‌كان له‌وڵاتی ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م ناڕه‌زاییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه وه‌كو هه‌ڵسوكه‌وتی عه‌سكه‌رییه‌ك وایه له‌كاتی جه‌نگدا، ئێمه له‌جه‌نگدا ده‌توانین باس له‌هێزی كات بكه‌ین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان، نه‌ك له‌شه‌ڕی مه‌ده‌نیدا، كاتێك ده‌زگاكانی حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن یان هه‌ر كه‌سێك تاوانێك ده‌كات پێویستیت به‌كات نییه تاوه‌كو بزانیت چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت. له‌دونیای دیموكراسیدا دۆخه‌كه روونه، تاوانباران ده‌ستگیرده‌كرێن‌و به‌سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن‌و یاساش به‌مشێوه‌یه رێڕه‌وی خۆی وه‌رده‌گرێت‌و كۆتایی به‌قه‌یرانه‌كه ده‌هێنرێت. له‌م دۆخانه‌دا تۆ پێویستیت به‌كات نییه تاوه‌كو بزانیت كێ تاوانباره‌و كێ بێ‌تاوان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ته‌قه‌كه‌ران له‌هه‌موو دونیادا بڵاوبووه‌وه، حكومه‌ت بۆیه مه‌ده‌نییه، چونكه مه‌ده‌نییه‌تی ژیان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئه‌مه سه‌د ده‌ر سه‌د له‌كوردستاندا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، له‌جه‌وهه‌ردا ئه‌وه كاری حكومه‌تی مه‌ده‌نییه ببێت به‌فیلته‌ر بۆ قه‌یران‌و ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كوژانه‌وه‌ی گڕی گرژی‌و ساردكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه‌دا كاری حكومه‌ت بووه به‌فیلته‌ر بۆ تاوانه‌كانی حیزب. حكومه‌ت‌و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران بووه به‌یانه‌یه‌كی لاڵ به‌رانبه‌ر به‌هه‌ڵه ستراتیژی‌و گه‌وره‌كانی حیزب، هه‌ندێكجار حكومه‌تی كوردستان وه‌كو ته‌ماشاكه‌ری یارییه‌كی تۆپتۆپێنم دێته پێشچاو كه بلیتی قاچاخی بڕیووه بۆئه‌وه‌ی ته‌ماشای شه‌ڕی نێوان كۆمه‌ڵگاو حیزب بكات، سه‌یرم لێدێت كاتێك هۆكاری كات بكرێت به‌كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه، ئه‌م ململانێیه ریشه‌ی قووڵی له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه، كێشه‌یه‌كی تێپه‌ڕ نییه تاوه‌كو به‌زوویی كۆتایی پێبێت، ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه ناكات گه‌مه‌كردنه به‌كات، چونكه كات له‌خزمه‌تی كه‌سدا نییه، هه‌موو درێژبوونه‌وه‌یه‌كی كات قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت‌و هه‌موو قووڵبوونه‌وه‌یه‌كی قه‌یرانه‌كانیش داواكاری تر به‌دوای خۆیدا راده‌كێشێت، هه‌موو داواكاری تریش ده‌سه‌ڵات تووشی شۆكی تر ده‌كات‌و خۆپیشانده‌رانیش نائومێدتر
هاوڵاتی: ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زموونی كوردستان هه‌یه، به‌و مانایه‌ش خۆپیشاندانه‌كان له‌ئێستادا به‌گونجاو نازانن؟
ئاراس فه‌تاح: ئه‌مه بێبه‌هاترین پاساوه كه من چه‌ندین ساڵه گوێم لێده‌بێت، ئاشكرایه موماره‌سه‌كردنی مافه‌كان كاتی تایبه‌تیان نییه تاوه‌كو پێمانبڵێن كه‌ی گونجاوه من قسه‌بكه‌م‌و كه‌ی نه‌گونجاوه من خۆپیشاندان بكه‌م. مافی خۆپیشاندان‌و راده‌ربإین شتێك نییه هاونیشتیمانیان به‌مۆڵه‌تی حیزب‌و حكومه‌ت پێی هه‌ڵسن، به‌ڵكو مافێكی هاوڵاتییانه‌ی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه كه ساڵانێك خه‌باتی له‌پێناو ئازادی‌دا كردووه. ئه‌مه ئه‌و پاساوه‌یه كه خراپترین فۆرمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسیی ده‌یكات به‌كه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بمانترسێنێت‌و بڵێت ئێوه تێناگه‌ن وڵات له‌چ دۆخێكی مه‌ترسیداری سیاسییه‌و ئێوه‌ش چی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن ته‌نیا خزمه‌ت به‌نه‌یاره‌كانمان ده‌كات. لكاندنی ناڕه‌زایی خه‌ڵك به‌مه‌رامه‌كانی دوژمنانی كوردستان یان وه‌كو ده‌ستێك تۆمه‌تباری بكه‌یت كه له‌پشتییه‌وه وه‌ستاوه، ستراتیژێكه ته‌نیا كوشتنی ئازادی له‌پشت خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌و ده‌مكوتكردنی له‌به‌رده‌م خۆیدا داناوه. ئه‌م ستراتیژه مانای كوشتنی ئازادییه له‌ناوه‌وه به‌ناوی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ره‌وه. سه‌ربه‌خۆیی هیچ مانایه‌كی نییه گه‌ر ئازادی نه‌بێت به‌یه‌كێك له‌پره‌نسیپه‌كانی، ئه‌وه ئازادیی تاكه‌كانه كه ده‌توانێت ببێت به‌گه‌ره‌نتی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌موو ده‌ستكاریكردنێكی ئه‌م هاوكێشه‌یه مانای كورتكردنه‌وه‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانمان‌و مانای شێواندنی خودی چه‌مكی ئازادییه. له‌پشت گوتاری پاراستنی ئه‌زموونی كوردستان ستراتیژێك خۆی مه‌ڵاسداوه كه كوردایه‌تی ده‌كات به‌حیزبایه‌تی‌و چه‌مكی نیشتیمانیش بچووك ده‌كاته‌وه بۆ مه‌قه‌ر‌و مه‌ڵبه‌ندی حیزب، له‌راستیدا ئه‌م خۆپیشاندانه وه‌ڵامێكی زۆر دروستی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یه، ئه‌وه خۆپیشانده‌رانن كه ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌گرن‌و نیشتیمانپه‌روه‌رێتییان به‌ئازادییه‌وه گرێداوه، ئه‌وه خۆپیشانده‌رانن به‌دوای نیشتیمانێكدا ده‌گه‌ڕێن كه تیایدا ئازادبن‌و به‌رگریی لێبكه‌ن، له‌ئێستادا سه‌رای ئازادی‌و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تره كه كردوویانه به‌سه‌كۆی ئازادی خۆیان، ئه‌وه‌ش بۆنه‌كانی حیزبه كه ته‌نیا ئاڵای حیزبه‌كانی تێدا ده‌شه‌كێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ستراتیژی حیزبه كه هیچی تر نییه له‌پلاندانان بۆ گه‌مارۆدانی ئه‌م نیشتیمانه، بیرمان نه‌چێت یه‌كێك له‌په‌یامه‌كانی ئه‌م خۆپیشاندانانه گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌مكی هاوڵاتیبوونه بۆ نیشتیمان‌و دابڕانه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكه‌ی حیزب بۆ هاونیشتیمانیبوونی به‌رهه‌مهێناوه. هاونیشتیمانیبوون مانای بوون به‌ئه‌ندام نییه له‌یه‌كێك له‌یانه‌كانی حیزب، به‌ڵكو مانای بوون به‌ئه‌ندامه له‌كۆمه‌ڵگایه‌ك مافه‌كان تیایدا پارێزراوبن‌و رێز له‌ئینسان بگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئینسانه نه‌ك ئه‌ندامی حیزب یان خزمی ئه‌و سیاسی
هاوڵاتی: خواستی خۆپیشانده‌ران ته‌نیا هی خه‌ڵكی سلێمانییه یاخود ته‌واوی كوردستان، له‌كاتێكدا ته‌نیا له‌سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی خۆپیشاندان ده‌كرێت، بۆچی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی نه‌گرتووه‌ته‌وه؟ ئایا ده‌توانن به‌هێزو فشار خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی پارتی سه‌ركوت‌و بێده‌نگ بكه‌ن؟
ئاراس فه‌تاح: من وایده‌بینم كه خواست بۆ ئازادی بێشوناس‌و بێجوگرافیا‌و بێكاته. ئه‌م خواسته شتێك نییه له‌سلێمانی هه‌بێت‌و له‌هه‌ولێر ده‌ستنه‌كه‌وێت، ئه‌م خواسته وه‌كو چۆن له‌سلێمانی ئاماده‌یه، ئاوهاش له‌هه‌ولێر بوونی هه‌یه، گومانی تێدانییه هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانی عێراقه‌و شاری ده‌زگا حكومی‌و نێوده‌ڵه‌تییه‌كانه، وه‌ك دیاره ئه‌م شاره له‌رووی ئیدارییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدایه، ئه‌م حیزبه‌ش ترسێكی گه‌وره‌ی له‌ئازادی هه‌یه، هه‌ر ئه‌م ترسه‌شه واده‌كات له‌م حیزبه شارێك گه‌مارۆبدات‌و له‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی داببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی تێدا نه‌كرێت. ئه‌و وێنه‌یه‌ی حیزب له‌هه‌ولێر ده‌یه‌وێت به‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی پیشانبدات وێنه‌یه‌كی دووفاقه‌ییه: له‌لایه‌ك وێنه‌یه‌كی وێناكراوی بۆ ده‌ره‌وه دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێمانبڵێت له‌كوردستاندا پشێوی نییه‌و بۆ ناوه‌وه‌ش پێمانده‌ڵێت ئه‌م ململانێیه موئامه‌ره‌یه‌و له‌ناوچه‌ی سلێمانیدا له‌پارتی ده‌كرێت، ئه‌مه شێواندن‌و ساكاركردنه‌وه‌یه‌كی بێمانای چه‌مكی ململانێیه له‌وڵاتی ئێمه‌دا‌و گۆڕینێتی بۆ تیۆری موئامه‌ره، لۆژیكی موئامه‌ره تاوه‌كو ئه‌مڕۆش لۆژیكی سیاسی هه‌ردوو حیزبه‌كه‌یه له‌هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ گرو‌وپه ناڕه‌زاكانی كۆمه‌ڵگای كوردستان.
ئه‌م لۆژیكه پێمانده‌ڵێت: كه‌س له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی مندا پارێزراو نییه، گه‌ر دژی من بێت، به‌مانایه‌كی تر هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ مندا نه‌بێت یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی من بخاته مه‌ترسییه‌وه، ده‌بێت ئه‌و توانایه‌ی لێبسێنینه‌وه كه هه‌ست به‌ئاساییش بكات. ئه‌م په‌یامه‌ش گه‌یشتووه‌ته خه‌ڵكی هه‌ولێر. به‌م ستراتیژه‌ش گه‌مه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌سه‌ر خوانی پارتی جارێكی تر ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره دابه‌شكردنی كوردستانه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی نائارامن‌و ئه‌و ناوچانه‌ی ئارامن، به‌مانایه‌كی تر بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵ‌و دیسپلینی پارتیدان‌و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر دیسپلینی ئه‌ودا نین‌و تووشی ئینفیلاتی ئه‌منی بوونه، پارتی شانازی به‌ئارامییه‌كه‌وه ده‌كات كه به‌رهه‌می ترسه‌و شانازی به‌رۆشنبیره بێده‌نگه‌كانییه‌وه ده‌كات كه ململانێی ناوچه‌ی سلێمانی وا بۆ تیۆریزه‌ده‌كه‌ن كه گوایه موئامه‌ره‌ی گۆڕان‌و بز‌ووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵه له‌پارتی، ئه‌م ترسه‌ش وایكرد كه پارتی زانكۆ دابخات‌و خوێندكاران بنێرێته ماڵه‌وه‌و گه‌مارۆی شاره‌كانی بدات به‌ڕووی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌و كه‌سانی ناپارتی، چونكی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه له‌لایه‌ك به‌ئابڵوقه‌دانی ئه‌منیی شاره‌كه‌و به‌داخستنی به‌رانبه‌ر به‌ده‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی هه‌نارده‌كردنی نائارامی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر بۆ خستنه‌وه‌ی نائارامی له‌ناوه‌وه كۆتاییدێت. سوودبینین له‌ئه‌زموونی به‌عس‌و دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به‌عس له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا كه خوێندكاران تیایدا هه‌ڵسان به‌خۆپیشاندان، وای له‌به‌رپرسانی پارتی كردووه ئه‌م ئه‌گه‌ره بنه‌بڕ بكه‌ن، گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نییش بێت. ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی كڕینه‌وه‌ی كات له‌شه‌ڕی حیزب له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا، پارتی به‌عه‌مه‌لی كوردستانی بۆ دابه‌شكردین بۆ ناوچه‌ی ئارامی ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی‌و ناوچه‌ی نائارامی ناوچه‌كانی تر. سه‌یرم لێده‌ێت كاتێك پارتی‌و رۆشنبیره‌كانی، سلێمانی به‌وه تاوانبارده‌كه‌ن كه پلانی دابڕانی سلێمانییان هه‌یه له‌هه‌رێمه‌كانی تری كوردستان، له‌كاتێكدا خۆی جێبه‌جێكه‌ری ئه‌م پلانه‌یه
له‌نێوان ئازادی‌و ئاساییشدا من ئازادی هه‌ڵده‌بژێرم، ئه‌وه‌ی به‌ڕێگای زه‌بر ئاساییش‌و ئارامی سیاسیی دابینبكات، به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئازادی ده‌كوژێت. ئێمه ساڵانێكه قوربانیی ئه‌م چه‌مكه سه‌قه‌ته‌ی حیزبین، ئه‌مه‌ی پارتیش له‌مڕۆدا ده‌یكات، كوشتنی ئازادییه بۆ زامنكردنی ئاساییش، خه‌می ئازادی له‌كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش یه‌ك خه‌مه‌و دابه‌شناكرێت، خه‌می ئازادی له‌سلێمانی‌و هه‌ولێر یه‌ك خه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌و له‌یه‌كتر دانابإێن، دیاره تاوه‌كو ئه‌مڕۆ پارتی له‌م ستراتیژه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام پرس ئه‌وه‌یه تاكه‌ی پارتی خۆی له‌ئازادی ده‌شارێته‌وه؟ من وایده‌بینم پرسی ئازادی به‌ڕێگای خۆشاردنه‌وه له‌ئازادی چاره‌سه‌ر ناكرێت. ترس له‌ئازادی به‌داخستنی شاره‌كان به‌ڕووی خه‌ڵكی سلێمانی‌و ناوچه‌كانی تر چاره‌سه‌ر ناكرێت‌و به‌شاربه‌ده‌ركردنی خوێندكاران‌و گرتنی چالاكوانان‌و رێگانه‌دان به‌خۆپیشاندان چاره‌سه‌رناكرێت، به‌ڵكو به‌ڕوبه‌رڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه تاڵه چاره‌سه‌رده‌كرێت كه ئێستا سیسته‌می سیاسی له‌كوردستاندا تێی چه‌قیووه‌و دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و بنبه‌ستییه سیاسییه، چاره‌سه‌رێك كه نه‌كوردستانمان به‌فۆرمێكی تر بۆ دابه‌شبكاته‌وه‌و نه‌كۆمه‌ڵگاش بخاته ناو مه‌ترسیی پشێوی زیاتر‌و دابه‌شبوون‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌وره‌تر. ئه‌م سیسته‌مه ناتوانێت جڵه‌وله‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێگای ته‌حنیتكردنی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ربكات، به‌ڵكو به‌كرانه‌وه‌و ئازادكردنی وزه‌كانی‌و به‌گوێگرتن له‌خه‌ڵك‌و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی
هاوڵاتی: له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووس‌و رۆشنبیر‌و چالاكوانان هه‌یه، به‌جۆرێك ترسێكی زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵ؟
ئاراس فه‌تاح: راستی ئه‌وه‌یه كه له‌قۆناغی ئێستادا ترسی چالاكوانان‌و رۆژنامه‌نووسان‌و رۆشنبیران ترس نییه له له‌ده‌ستچوونی ئازادییه‌كان، به‌ڵكو ترسه له‌بوون، ترسه له‌وونكردن‌و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی‌و نادیاریی چاره‌نووس.
ئه‌م فۆڕمه نوێیه له "سیاسه‌تكردن" ته‌نیا بردنی بڕیاره‌كان نییه بۆ ناو رووبه‌ره تاریكه‌كان وه‌كو له‌جاراندا بینیمان، به‌ڵكو گۆڕینی كرده‌ی سیاسه‌ته بۆ تیرۆر. ئه‌م فۆڕمه نوێیه جگه له‌رۆچوون بۆ ناو قۆناغێك كه من به‌جڵه‌وله‌ده‌ستدانی عه‌قڵ له‌سیاسه‌تدا ناودێری ده‌كه‌م، هیچ مانایه‌كی تری نییه
له‌دوای ١٧ی شوباته‌وه كۆتایی به‌ئه‌فسانه‌ی ئارامیی‌و ئاساییشی ماڵی كورد دێت، چیدی ئه‌وه رۆژنامه‌نووس‌و رۆشنبیر‌و خۆپیشانده‌ران نین كه به‌ڕۆژی رووناك وێنه‌ی كورد له‌جیهاندا ناشیرین ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌و هێزه ده‌مامك به‌سه‌رانه‌ن كه به‌شه‌وان ئاگری رق‌و كینه له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌رده‌ده‌ن‌و به‌رۆژیش باسی سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كه‌ن‌و هاوسۆزیی له‌گه‌ڵ گه‌نجه ناڕازییه‌كاندا نیشانده‌ده‌ن. ئه‌وه ئه‌و ته‌له‌فیزیۆن‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فۆن‌و هه‌ڕه‌شانه‌ن كه وێنه‌ی دووبه‌ره‌كی به‌رهه‌مده‌هێنن‌و ترس له‌دڵی ناڕه‌زایان به‌رهه‌مده‌هێنن‌و كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌ره‌و لێواری به‌جه‌نگه‌ڵبوون ده‌بن، بۆیه ئومێدموایه یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه بریتی بێت له‌داخستنی هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ئیعلامییانه‌ی به‌پاره‌ی خه‌ڵك بۆ حیزب كارده‌كه‌ن‌و كۆمه‌ڵگای ئێمه پڕده‌كه‌ن له‌وێنه‌ی ناشرین‌و كینه‌ی پێبه‌رهه‌مده‌هێنن. ئه‌و كاته یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت كه رۆژنامه‌و كامێرا‌و مایكه‌كانی حیزب دابخرێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دونیا وه‌كو خۆی ببینێت‌و وه‌كو خۆی گوێی لێبێت‌و وه‌كو خۆشی بیخوێنێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش یاسای جه‌نگه‌ڵ له‌كۆمه‌ڵگادا سه‌روه‌رده‌بێت كه ده‌مامك به‌سه‌ره‌كان له‌بری داوه‌ره‌كان قسه بكه‌ن‌و تفه‌نگیش له‌بری قه‌ڵه‌م ئیمزا بكات‌و له‌بری ته‌له‌فۆنی مه‌حامی ته‌له‌فۆنی ژماره‌نه‌ناسراوه‌كان رۆژنامه‌نووسان بترسێنێت
له‌دوای ئه‌م رووداوانه‌وه نابێت رێگه‌بده‌ین "هێزی شه‌ڕ" دونیای ئێمه بكات به‌شوێنێك كه یاسای جه‌نگه‌ڵ تیایدا سه‌روه‌ر بێت‌و ئاسایشی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیمان داوه‌شێنێت. به‌رپرسیاربوون به‌ته‌نیا مانای ئه‌وه نییه شتێك بكه‌یت‌و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی هه‌ڵگریت، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌شه هیچ نه‌كه‌یت‌و ته‌ماشاكه‌رێكی بێ‌ویژدان بیت
Tuesday, 15 March 2011
"زه‌حمه‌ته حکومه‌ت چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات"
ئاراس فه‌تاح : هیچ كات واقیعی سیاسی هێنده‌ی ئه‌م چرکه‌ساتانه دژ به‌خواسته‌كانی گشتی كۆمه‌ڵگا نه‌بوه
تایبەت بە سایتی سبه‌ی
له لێدوانێکیدا بۆ "سبه‌ی" ، ئاراس فه‌تاح، نوسه‌رو روناكبیر ده‌رباره‌ی دۆخى ئێستای كوردستان و نائومێدبونی جه‌ماوه‌ر له چاكسازی سیاسی رایگه‌یاند: ئومێد شتێكه‌و واقیعی سیاسی له‌كوردستان شتێكی دیكه‌یه، ئومێد‌و واقیع له وڵاتی ئێمه‌دا ساڵانێکه دو جه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌كن، هیچ كات سیاسه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا هێنده‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردو نائومێدكه‌رانه نه‌بوه، هیچ كاتێكیش واقیعی سیاسی هێنده‌ی ئه‌م چركه‌ساتانه دژ به‌خواسته‌كانی ناو روبه‌ری گشتی كۆمه‌ڵگا نه‌بوه
وتیشی: هیچ كاتێك له‌م ماوه‌یه‌دا دونیای ئێمه زیاتر دابه‌شنه‌بوه له‌نێوان سیاسه‌تێكی نائومێدكه‌رانه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ ئومێد، ئومێد پێویستی به زمانێكه بتوانێت قسه‌بكات‌و وه‌رگری هه‌بێت، ئومێد پێویستی به‌شوێنێك هه‌یه بتوانێت ته‌عبیر له‌خۆی بكات، ئه‌ڵمانه‌كان راست ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن: ئومێد دوا شته كه ده‌مرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئومێد نه‌مرێت
ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد، وڵاتی ئێمه دارستانێكه له ئومێد‌و سیاسه‌تیش تیایدا جه‌نگه‌ڵستانێكی خواسته‌كانه، ئه‌مڕۆش له كوردستاندا خواسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌هه‌مو كاتێك زیاتر وزه‌یان تێدایه، له هه‌مو كاتێك زیاتر توانای ژیانیان هه‌یه، له هه‌مان کاتدا سیاسه‌تیش له هه‌مو كات زیاتر كه‌ن‌فت و شه‌رمه‌نده‌و بێ گوێ و بێ زمان و بێ چاوه، كۆمه‌ڵگای ئێمه ترسی خنكاندنی هه‌یه، ترسی مردنی هه‌یه، چنگی ئه‌م دو حیزبه وه‌ك دو كێلیان لێهاتوه، كه له‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگادا چه‌قێنراون
له‌باره‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادیی، ئاراس فه‌تاح، وتی: له سه‌رای ئازادی نه‌وه‌یه‌كی ئومێد به‌خش ده‌بینم، نه‌وه‌یه‌ک ده‌بینم كه توڕه‌یه، توڕه له رابردویه‌كی مردو، هاوکات پڕن له‌ئومێد بۆ ژیانی داهاتو، ئه‌مه ئومێد به‌خشه، چونكه كۆمه‌ڵگا ئه‌و كاته زیندوه كه هۆشمه‌ندی ئه‌وه‌ی هه‌بێت نه‌یه‌وێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رکوت بکرێت
ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانیش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، كه "گۆڕانكارییه‌كان وابه‌سته‌ن به عه‌قڵ‌و خواسته‌وه، من ساڵانێکه غیابێكی گه‌وره‌ی عه‌قڵ له سیاسه‌تی كوردیدا ده‌بینم، عه‌قڵ به‌مانای ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت بتوانێت پێش كه‌وتنه‌وه‌ی كاره‌سات بكه‌وێت، به‌ڵام سیاسه‌تی كوردی سیاسه‌تی رێكخستنی كاره‌ساته، نه‌ك رێگر له‌كاره‌سات، چه‌شنی كاره‌ساته‌كانیش بۆ خۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، كاتێك باس له‌عه‌قڵ ده‌كه‌ین له‌سیاسه‌تدا باس له به داموده‌زگاییكردنی ده‌كه‌ین، دام‌و ده‌زگا بۆیه گرنگه چونكه ده‌توانێت، ببێت به فلته‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فلته‌ر بكات‌و نه‌بن به هۆكارێك بۆ توندوتیژی و پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌باره‌ی خواستیشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕانكایی بگه‌ین ده‌بێت خواست‌و ئیراده هه‌بێت، كێشه له‌وه‌دایه لای ئێمه گۆڕانكاری ته‌نها له لایه‌نێكه‌وه‌یه ئه‌ویش كۆمه‌ڵگایه، ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه كه ئیراده‌ی زیندوبونه‌وه‌و گۆڕانكاری هه‌یه، نه‌ك سیاسه‌ت".
ئاراس فه‌تاح هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد: له وڵاتی ئێمه‌دا كۆمه‌ڵگا داوای به داموده‌زگاییكردنی سیاسه‌ت ده‌كات، به‌ڵام تاكه شتێك که به ده‌زگایی كرابێت حیزبه، نه‌ك حكومه‌ت، بۆیه زۆر زه‌حمه‌ته له‌م جۆره كاتانه‌دا حكومه‌ت بێلایه‌ن بێت‌و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ببن به قه‌یران و دۆخی بنبه‌ست
ئامادەکردنی: زمناكۆ ئیسماعیل
Monday, 14 March 2011
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
ئێمە لە ڕۆژی ١٣/٣/٢٠١١دا نامەیەکمان ئاراستەی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد‌و تیایدا ئاماژەمان بە هەندێک دەنگۆ کردووە کە بە ڕای ئێمە هەنگاونان بۆ پیادەکردنی، دەبنە مەترسی گەورە بۆ کۆمەڵگای کوردستان. دوای وەڵامدانەوەی نامەکەمان بە پێویستی دەزانین ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەین
ئێمە لەو نامەیەدا وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی تەنها مەبەستمان ئاگادارکردنەوەی دەسەڵات بوو لە خۆبەدوورگرتن لە هەموو جۆرە بەکارهێنانێکی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران‌و دروستبوونی دۆخێک کە لە دەرئەنجامدا بە هیچ کەس‌و لایەنێک کۆنترۆڵنەکرێت‌و ئاسایشی کۆمەڵایەتیمان بخاتە مەترسییەوە
خۆپیشاندەران لە ڕۆژی ١٧/٢/٢٠١١وە داواکاری ڕەوای خۆیان هەیە‌و لە چەندین کەناڵەوە گەیاندوویانەتە دەسەڵات. بۆیە بەڕای ئێمە تاکە ناوونیشانێک کە دەسەڵات دەبێت گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا بکات‌و داواکانی جێبەجێبکات، خۆپیشاندەرانە
ئێمە هەمیشە لایەنگری دیالۆگ‌و لێکتێگەشتن بووین لە نێوان هێزە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا. هەرچی پەیوەندی بە خۆشمانەوە هەیە، ساڵانیکە بە نووسین‌و هەڵوێستەکانمان پەیامەکانی خۆمان گەیاندووەتە دەسەڵاتدارێتی کوردی‌و بەتایبەتیش لەمەڕ ڕووداوەکانی ئەم دواییە زۆربەمان قسەی خۆمان کردووە. لەم رووەوە بیر‌و بۆچوونی ئێمە چ لای ڕای گشتی‌و چ لای دەسەڵاتدارانی کوردستان روون‌و ئاشکرایە
هیوادارین دەسەڵات لەگەڵ ئەوانەدا بچێتە دیالۆگەوە کە دەتوانن بڕیار لەسەر چارەنووسی ڕووداوەکان بدەن
بەختیار عەلی
شێرکۆ بێکەس
مەریوان وریا قانیع
ئاراس فەتاح
شێرزاد حەسەن
رەووف بێگەرد
رێبین هەردی
شوان عەتوف
کامەران مەنتک
رێبین رەسووڵ
هۆرێن غەریب
هیوا قادر
ئاسۆس هەردی
ئارام کاکەی فەلاح

Sunday, 13 March 2011
نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاوه‌ڵا بۆ سکرتێری گشتی یەکێتی
بەڕێز مام جەلال، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
پاش ڕێز‌و سڵاو
وەک بەڕێزت دەزانیت کوردستان بە دۆخێکی ھێجگار ناسکدا تێدەپەڕێت، بەھەزاران ھەزار کوڕ‌و کچی گەنجی توڕەی ئەم وڵاتە‌و بە ھەزاران ھەزار کەسانی سەر بە ھێز‌و توێژە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانی کوردستان، لەسەر شەقامی زیاد لە شار‌و شارۆچکەیەکی نیشتیمانن. ھەمووان یەک خەم‌و یەک ئاوات‌و یەک ویست کۆیکردونەتەوە: خەم‌و ئاوات‌و ویستی چاکسازیی ڕاستەقینەی ئەو مۆدێلی حوکمڕانییەی حیزبەکەی ئێوە‌و حیزبە ھاوکارەکەتان، پارتی دیموکراتی کوردستان، دروستانکردوە. بەشی زۆری ئەو گەنجانە لەژێر سێبەری دەسەڵاتدارێتیی حیزبەکەی ئێوە‌و پارتیدا لەدایک‌و گەورەبوون. ئەزمونی ژیانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارێتی ئێوەدا دەستپێدەکات، وشیاری سیاسی‌و ئینسانیان لە ساتەوەختی جەنگە ناوخۆییە خوێناوییەکانی ئێوەدا دروستدەبێت‌و ئەو کەسایەتییە سیاسی‌و سەربازی‌و ئیدارییانەی کە دەیانناسن، ئەزموونە سیاسییەکەی ئێوە دروستیکردون. بێگومان ئەو ملیۆنێرانەش دەناسن کە بەخێراییەکی پێوانەیی لەناو ئەزموونە سیاسییەکەی ئێوەوە ھاتنەدەر.
پەنجەرەی ئەم نەوەیە بەڕووی دونیادا ئەو پەنجەرەیەیە کە ئێوە‌و ھاوپەیمانەکەتان لە کوردستاندا دروستتانکرد.
ئەوەی ئەم نەوەیەی بردۆتە سەر شەقامەکان نە حەز‌و ویستی موغامەرەیە، نە ئیرادەی تێکدان‌و گێرەشێوێنییە، نە دەستی دەرەکییە‌و نە دوژمانیەتییەکی پێشوەخت. وەک سیاسەتمەدارێکی دێرین دەبوایە ئێوە لەھەموو کەس باشتر بتانزانیبایە ئەوەی ئەم خەڵکە توڕەیە دەجوڵێنێت، زیاد لە ھۆکارێکی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی گەورەیە. بێگومان ھۆکارەکانی ئەم ناڕازیبوونانە نەزانراو نین، بەشێکی زۆری مەرەکەبی نووسەران‌و ڕۆشنبیرانی ڕاستەقینەی کوردستان لە دونیای دوای ڕاپەڕیندا لە باسکردن‌و شیکردنەوەی ئەو ھۆکارانەدا سەرفبوون. بەڵام ئەوەی جێی داخە ئەوەیە نە ئێوە گوێتانگرت‌و نە ھاوپەیمانەکەتان لە ھەولێر. ئێمە لێرەدا نامەنەوێت جارێکی تر حیکایەتی ئەم تووڕەبوونە بگێڕینەوە، بەڵام بە پێویستی دەزانین لەیەک خاڵ ئاگادارتان بکەینەوە کە ڕۆژانە گوڕ‌و تینی نوێ بە ناڕەزایەتییەکان دەدات‌و وزەی تازەیان پێدەبەخشێت، ئەوەیش تێکەڵبوونی توڕەبوونی ئەم نەوەیەیە بە نائومێدییەکی گەورە‌و قووڵ. گوێنەگرتن‌و بێباکی نواندن بەرامبەر بەم دۆخە، هەم نەوەی نوێ‌و هەم بەشێکی زۆری کۆمەڵگای ئێمەی سەرسام‌و نا‌ئومێد کردوە. هەمووش دەزانین کە ئێوە تاکە کەسێکن دەتوانن راستەوخۆ کاریگەریتان لەسەر سیاسەتی یەکێتی نیشتیمانی‌و پارتی دیموکرات کوردستانیش هەبێت، لێرەوە هەست بە مەترسی ئەو دەنگۆیانە دەکەین کە لەسەر ئێوە بڵاودەبێتەوە‌و بەپێویستی دەزانین بە ئەرکی خۆمان هەستین‌و ئاگادارتانبکەینەوە کە تەنیا ڕێگای راست‌و دروست گوێگرتنە لە خۆپیشاندەران‌و سەیرکردنیانە وەک هێزی هەرە زیندووی ئەم ساتە، کە لە هەناوی هیچ هێز‌و تاقمێکی سیاسییەوە نەهاتوونەتە دەرەوە، بەڵکو لە هەناوی کۆمەڵگای کوردی خۆیەوە سەرچاوەیان گرتووە.
بە کورتی ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بیڵێین ئەوەیە کە ئەم ناڕەزاییانە کاتی‌و تێپەڕ‌و ناکاو نین‌و تەنیا ویستی لاساییکردنەوەی شوێنەکانی تر دروستینەکردون. ئەم ناڕەزاییانە کاردانەوەی سروشتی کۆمەڵگایەکی ناڕازییە بەڕووی ئەو دونیایەدا کە ئێوە بە کۆمەڵێک قەیرانی گەورەوە دروستانکردوە. بۆیە چارەسەر ئەوە نییە قوڵایی کێشەکان نەبینن‌و واتێبگەن کە توندوتیژی کێشەکە چارەدەکات، ئەوەنییە بیر لە پەلاماردان‌و ڕاونان‌و گرتن‌و تۆقاندنی خۆپیشاندەران بکەنەوە. ھاوکات لەوە دڵنیابن ھەموو پەنابردنێک بۆ بەکارھێنانی توندوتیژی وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردن ئەزموونەکە نەک تەنھا ناشیرینتر دەکات، بەڵکو پەتی پەیوەندیی لەنێوان ئێوە‌و کۆمەڵگای کوردیش‌دا دەپچڕێنێت. لە دۆخێکی لەوجۆرەشدا ئێوە تەنھا ھەموو متمانەیەک نادۆڕێنن، بەڵکو دەبنە دوژمنی بەشێکی گەورەی ئەم کۆمەڵگایە.
ھەموو ئەو هێما‌و دەنگۆیانەی لە دوای گەڕاندنەوەی بەڕێزتانەوە بۆ کوردستان دروستبوون، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە ئێوە ڕابەری ئەو خەتە توندەن کە خواستی کۆتاییهێنانی بە خۆپیشندانەکان هەیە لە ڕێی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە. ئەمانە پێکڕا دەنگۆی مەترسیدارن‌و ھیوادارین بەھیچ جۆرێک ڕاست نەبن‌و داواکارین راستەوخۆ هەم بەقسە‌و هەم بە کردار لای ئێوەوە بەدرۆبخرێنەوە.
ئێمە پێمانوایە بەرپرسیارێتییەکی گەورە لەبەردەم شەخسی ئێوەدایە، بۆ ڕێگرتن لەم پێشھاتە خراپانە. ئەرکێکی مێژوویی ھێجگار گەورە‌و ترسناک کەوتۆتە سەرشانتان بۆ چارەسەرکردنی ھێمنی ئەم دۆخە‌و وازھێنان لە ھەموو پلان‌و ھەوڵدانێک کە بیەوێت لەڕێگای بەکارھێنانی ھێز‌و ھەڕەشە‌و تۆقاندنەوە کۆتایی بەم خۆپیشاندانانە بھێنن. بەڕای ئێمە باشترین هەنگاو گوێگرتنە لەداواکاری خۆپیشاندەران‌و جێبەجێکردنی خواستەکانیانە، کە داوای رەوان‌و لەلایەن بەشی زۆری ئەم کۆمەڵگایەوە پشتگیری لێدەکرێت‌و لە هەموومانەوە هاوسۆزیی وەرگرتووە. ئەم خۆپیشاندانانە خۆپیشاندانی بەشە زیندووەکەی کۆمەڵگای کوردییە، کارەسات‌و تراژیدیایەکی گەورەیە کە زمانی هەمیشەیی قسەکردن لەگەڵ ئەو هێزەدا ببێتە زمانی تۆمەتبارکردن‌و توندوتیژی، پێویستە ئەو راستییە ببینرێت کە ئەمە نەوەیەکی نوێیە‌و سیاسەتێکی نوێی دەوێت‌و دەبێت وەک هێزێکی کۆمەڵایەتی نوێ‌و راستەقینە مامەڵەی لەگەڵدابکرێت، نەوەک وەک دەستی دەرەکی‌و گێرەشێوێن‌و تیرۆریست. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لە دونیای کورددا نەوەکانی پاشەڕۆژ قسەی خۆیان هەبێت‌و تەنیا گوێگری دەنگەکانی ڕابوردوو نەبن‌و دەبێت هەمووش پێشوازی لە دەنگیان بکەین، چونکە ڕۆژانی ڕابوردوو سەلماندی کە نەوەیەکن دەتوانن زۆر مەدەنی‌و شارستانی‌و هێمنانە خەبات بۆ داهاتووی خۆیان بکەن‌و هیچ هێزێکیش ناتوانێت بیانوەستێنێت. ئەمڕۆ گەر بە هێز لە مەیدانێکیش دەریانبکەن ناتوانن بەهێز لە هەناوی کۆمەڵگای ئێمە‌و لەسەر نەخشەی سیاسی دەریانبکەن، لێرەوە خواستی توندوتیژی جگە لە پەرچەکرداری توندوتیژ هیچی تر دروست ناکات.
دوورکەوتنەوە لە لۆژیکی زەبروزەنگ‌و بەکارهێنانی توندوتیژیی ھەم نیشتیمان‌و هەم کۆمەڵگای ئێمە لە کارەساتی گەورە دەپارێزێت

بەبڕوای ئێمە تاکە شتێک کە دەتوانێت بمانخاتە سەر ڕێی چارەسەرێکی عاقڵانە، بریتییە لە دووبارە ڕێکخستنەوەی فەزای سیاسی‌و دۆزینەوەی زمانێکی هاوبەش لە نێوان دەسەڵات‌و کۆمەڵگادا کە ئێستا بە قۆناغی پچڕان‌و لێکترازانی تەواوەتیدا دەڕوات.
بەبڕوای ئێمە هەموو هەنگاوێک‌و بڕیارێکی سیاسی لەم قۆناغەدا، دەبێت لە ڕووی مێژووییەوە زۆر بەرپرسانە بێت‌و دوور بێت لە لۆژیکی غرور‌و ململانێی شەخسی، چونکە ئەم کێشانە کێشەی کۆمەڵایەتی‌و سیاسی قۆناغی دوای ڕاپەڕینن، دەستکردی هێزێک یان کەسێک نین‌و هیچ هێزێک‌و هیچ کەسێک بەتەنیا نوێنەرایەتیان ناکات.
جارێکی تر سڵاو‌و ڕێزمان.
بەختیار عەلی
شێرکۆ بێکەس
مەریوان وریا قانیع
ئاراس فەتاح
شێرزاد حەسەن
رەووف بێگەرد
رێبین هەردی
شوان عەتوف
کامەران مەنتک
رێبین رەسووڵ
هۆرێن غەریب
هیوا قادر
ئاسۆس هەردی
ئارام کاکەی فەلاح
Wednesday, 9 March 2011
وتاری ئاراس فەتاح لە زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی ۹ - ۳ - ۲٠۱۱
خوێندکارانی ئازیز
کۆمەڵگای کوردستان ڕووبەرووی کۆمەڵێک کێشە ترسناک بووەتەوە کە ناکرێت چارەسەرکردنیان لە ژێر ھیچ بەھانەیەکدا دوابخرێت و بە ھیچ پاساوێکیش بێدەنگییان بەرامبەر بکرێت. کۆمەڵگای ئێمە لە دوڕیانێکی سیاسیی گەورەدا گیریخواردووە و پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی ڕیشەیی ھەیە بۆ دەربازبوون لە کێشەکانی دونیای دوای ڕاپەڕین و زەمەنی دوای ڕێککەوتنە ستراتیژییەکان و تەنانەت سەردەمی دوای سەرھەڵدانی ئۆپۆزیسیۆنیش

ھەموو کەمترخەمیی و لاموبالاتێکی سیاسیی و ئەخلاقیش لەم چرکەساتەدا مانای ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگای ئێمەیە بۆ بەردەم ھەڕەشە و مەترسیی چاوەرواننەکراو
ھەموو کەمترخەمیی و لاموبالاتێکی سیاسیی و ئەخلاقیش لەم چرکەساتەدا مانای ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگای ئێمەیە بۆ بەردەم ھەڕەشە و مەترسیی چاوەرواننەکراو
بەڕێزان، ئێمە ھیچ کاتێک لەچرکەساتە گرنگەکانی مێژووی کۆمەڵگاکەمان بێدەنگ نەبووین و ھەمیشەش بە نووسینەکانمان باسمان لە خەم و ترسەکانمان کردووە کە دەشێت حیزب و سیاسەت بۆ ئینسانی ئێمەی بەرھەمبھێنێت. ئێمە ھەمیشە گوتوومانە کە کێشە کەڵەکەبووەکانی کۆمەڵگای ئێمە، ئەو ناشیرینی و بێدادی و بێباکیی و بێڕێزی و نەزانییە ترسناکەی لە دونیای ئێمەدا ھەیە، بەتەنھا ئەم یان ئەو گروپی سیاسی لێی بەرپرسیار نییە، بەڵکو زیاد لە گروپ و زیاد لە ھێزێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لێی بەرپرسیارە. لەمڕۆشدا ئەم قەیرانە کەڵەکەبووانە بوونە بە کێشە لە ھۆشمەندی ئینسانی ئێمەدا و بە تاک و گروپ دەیانەوێت لەڕێگای خۆپیشاندانەوە زمانێک بدۆزنەوە بۆئەوەی تەعبیر لەخۆیان بکەن و ڕێگاچارەکان بۆ دەسەڵاتدارێتی کوردی دەستنیشانبکەن

ئێمە خۆشحاڵین کە لە تەنیشت نووسینەکانی ئێمەوە نەوەیەک لەدایکبووە کە ھۆشمەندییەکی رەخنەیی بەرامبەر بە مێژووی خۆی بەرھەمھێناوە. بۆیە نە ئێمە ھەست بەتەنھایی دەکەین و نەئێوەش تەنھان. ئێمە نە سیاسین و نە دەمانەوێت ئەو ڕۆڵەش بگێڕین، نەھاتووین پێشڕەویتان بکەین و نە خواستی ئەوەشمان ھەیە سەرکردایەتیتان بکەین. ئەو سەردەمە بەسەر چوو کە چەند ڕۆشنبیرێکی شۆڕشگێڕ بڕیاری شۆڕش دەربکەن، ئەو سەردەمە بەسەرچوو کە شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ مێژوو بۆ ئێوە بنووسنەوە. ئێوە دەتوانن دابڕانێکی مێژووی دروستبکەن، ئەم دابڕانە، دابڕانە نەک لە دەموچاوەکان، بەڵکو لە عەقڵییەت و کاراکتەر و کو‌لتوور و ستایلی ژیان. ئێوە دەبێت کولتووری تایبەت بە خۆتان دروستبکەن. ئێوە دەبێت ئەو ڕاستییەتان لەبەر چاو وون نەبێت، کە ھیچ بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بێ چەمکی ئازادی ناتوانێت گۆڕان دروستبکات و ھیچ بزوتنەوەیەکیش ناتوانێت بە بێ بوونی پلورالیزم باس لە ئازادی بکات

لەڕاستیدا ئێمە بڕوامان وایە کە سیستەمی دەسەڵاتدارێتی لە کوردستاندا خۆی لە بنبەستێکی سیاسی و ئەخلاقیدا دەبینێتەوە. ئەم بنبەستە نە بە درێژکردنەوەی دوانەفەسی حکومەتێکی فاشیل چارەسەردەکرێت و نە بە خۆدزینەوە لە کێشەکان لەڕێگای دانپێدانانی زارەکیی بەو کێشانەی کۆمەڵگای ئێمە. سیاسەت کۆمەڵگای ئێمە بە تونێلێکی تاریک‌دا دەبات و ھەڵە و نەزانی و نابینیی سیاسییەکانیشمان ھیچ ڕووناکییەکمان لەودیو تونێلەکەوە پیشاننادەن. مێژوو ھەمیشە ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێنێتەوە کە ھەڵەی سیاسییەکانە کارەسات بۆ کۆمەڵگاکان دروستدەکەن و مێژووی نەتەوەیەک دەسووتێنن
ئێوە دەتوانن ڕێگری لەم کارەساتانە بکەن، ڕێگری لەوە بکەن کۆمەڵگای کوردستان بکرێت بە مەڵبەندی ئەم حیزب یان لقی ئەو حیزب، ئێوە دەتوانن کوردستان بکەن بە کۆمەڵگایەک کە ھەمیشە ھوشیاربێت بەرامبەر بە ئەگەرە ترسناکەکانی سیاسەت، ئێوە دەتوانن کۆمەڵگای ئێمە بکەن بە کۆمەڵگایەک کە مرۆڤ بکەوێتە نێوەندی ھەموو بەھاکان و ئازادی و پلورالیزمیش ببێت بە تاکە پارێزەری سیستەمی کۆمەڵایەتی و سیاسیمان

Sunday, 6 March 2011
چەند سەرنجێک لەسەر کولتووری ترساندن
تەنھا شتێک کە بۆ سەرکەوتی ھێزی شەڕ پێویستە ئەوەیە کە مرۆڤە خێردۆستەکان ھیچ نەکەن ئێدمۆند بێرک
لە دوای سوتاندنی دەزگای(تەلەفزیۆنی نالیا) و خێمەی خۆپیشاندەرانی بەردەرکی سەرا و کاولکردنی(ڕادیۆی دەنگ) و ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی ناڕەزایان و ڕەخنەگرانی دەسەڵات لە سڵێمانی و ھەولێر، چیدی ناتوانین لە وڵاتی ئێمەدا باس لە ئازادی بکەین، بەڵکو دەبێت باس لە پلەی جیاجیای ترس و نا ـ ئازادیی بکەین، دەبێت باس لە سیاسەتی سووتاندن بکەین کە دەیەوێت گڕ لە ھەموو چالاکییەک بەربدات بۆنی مەدەنییەتی لێبێت و گوللەش بە ھەموو وشەیەکەوە بنێت کە تامی ئاشتی بدات. ئەم سیاسەتە نوێیە پێماندەڵێت: کە من دەرکەوتم ھیچ ھێزێک نییە بتانپارێزێت. لە دوای ئەم ڕووداوە ترسناکانەی ماوەی ڕابردوو چیدی ناتوانین پەنا بۆ ھیچ شوێنێک بەرین بمانپارێزێت، چونکی "سیاسەتی بەرھەمھێنانی ترس" پێیناوەتە قۆناغێکی دێجوورترەوە. لە قۆناغی ئێستادا چیتر ترسەکانمان ترس نییە لە لەدەستچوونی ئازادییەکان، بەڵکو ترسە لە وونبوون و نادیاریی چارەنوس. ئەم فۆرمە نوێیە لە "سیاسەتکردن" تەنھا بردنی بڕیارەکان نییە بۆناو ڕووبەرە تاریکەکان، بەڵکو گۆڕینی کردەی سیاسەتە بۆ تیڕۆر. ئەم فۆرمە نوێیە جگە لە ڕۆچوون بۆ ناو قۆناغێک لە جڵەولەدەستدانی عەقڵ لە سیاسەتدا ھیچ مانایەکی تری نییە

کاتێک دەسەڵاتدارێتییەک دەگات بە قۆناغێک لە تیڕۆری سیاسی کە تیایدا بە نھێنی خەڵک بڕفێنێت و بە نھێنیش بەڕەڵایان بکات، بە نھێنی پەلاماربدات و بە نھێنیش خۆی بکشێنێتەوە، دەیەوێت بە ئاشکرا پێمانبڵێت: کەس لە سنووری دەسەڵاتی مندا پارێزراو نییە. بەمانایەکی تر ھەر کەسێک لەگەڵ مندا نەبێت یان بەرژەوەندییەکانی من بخاتە مەترسییەوە، دەبێت ئەو توانایەی لێبسێنینەوە کە ھەست بە ئاساییش بکات
ئەمەی ئێستا لە کوردستاندا دەیبینین سیاسەت نییە، ئەمە زەبروزەنگە بەمانا ڕووتەکەی. ئەمە سیاسەت نییە، بەڵکو توندوتیژییەکی جڵەولەدەسەتچووە کە کەموزۆر پەیوەندی بە سیاسەتەوە نەماوە. ھەموو دەزانین کە سیاسەت بێ بەکارھێنانی شەرعییانەی زەبروزەنگ سیاسەت نییە، بەڵکو توندوتیژییەکی کوێرانەیە. دوای ئەم ڕووداوانە، کە بەداخەوە پێدەچێت دواڕووداو نەبن، کاتی ئەوە ھاتووە ئەو ھێزە ناشیریننەبووەی ناو حیزبەکان، کە ھێشتا نووزەی بەرپرسیارێتی و ئێتیکیی سیاسی‌یان تێدا ماوە، دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ کۆی ھێزە مەدەنییەکانی کۆمەڵگای ئێمە تاوەکو سنوورێک بۆ ئەم خەمساردییە سیاسی و ئینفیلاتە ئەمنییە دابنێین بۆئەوەی ئاساییشی کۆمەڵایەتیش بەدەردی سیستەمی سیاسیی لە کۆمەڵگای ئێمەدا نەبرێت و چارەنووسی داوەشان و لەبەریەک ھەڵوەشانەوە نەبێت
لەدوای ١٧ی شوباتەوە و بەتایبەت دوای ئەم ڕووداوانەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی مانگی نەورۆز، کۆتایی بە ئەفسانەی ئارامیی و ئاساییشی ماڵی کورد دێت. چیدی ئەوە خۆپیشاندەران نین کە بەڕۆژی ڕووناک وێنەی کورد لە جیھاندا ناشرین دەکەن، بەڵکو ئەوە ئەو ھێزە دەمامکبەسەرانەن کە بەشەوان ئاگری ڕق و کینە لە کۆمەڵگای ئێمە بەردەدەن و بە ڕۆژیش باسی سەروەریی یاسا دەکەن و ھاوسۆزیی لەگەڵ گەنجە ناڕازییەکاندا نیشاندەدەن. کۆمەڵگای ئێمە لەبەر لێواری بەجەنگەڵبووندایە. ئەو کاتە یاسای جەنگەڵ لە کۆمەڵگادا سەروەردەبێت کە دەمامکبەسەرەکان لەبری داوەرەکان قسە بکەن و تفەنگیش لەبری قەڵەم ئیمزا بکات
لەدوای ئەم ڕووداوانەوە دەبێت جارێکی تر بڵێین: با ڕێگە نەدەین "ھێزی شەڕ" دونیای ئێمە بکات بە شوێنێک کە یاسای جەنگەڵ تیایدا سەروەر بێت و ئاساییشی سیاسی و کۆمەڵایەتیمان داوەشێنێت. بەرپرسیاربوون بەتەنھا مانای ئەوە نییە کە شتێک بکەیت و بەرپرسیارێتییەکەی ھەڵگریت، بەڵکو مانای ئەوەشە کە ھیچ نەکەیت و تەماشاکەرێکی بێ ویژدان بیت
Tuesday, 1 March 2011
مردنی ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی سوڵتانییەتی کوردی
ستوونی ھەفتەنامەی ئاوێنە
سەرەتا دەمەوێت جارێکی تر بەو تێزە دەسپێبکەمەوە کە ساڵی ٢٠٠٠ لە نووسینێکدا دەڵێم: دەسەڵاتدارێتی کوردی یەکێکە لە نموونەی ئەو دەسەڵاتدارێتییانەی کە حکومەت ناکات، بەڵکو حوکمدەکات. ئەم مۆدێلە تاوەکو ئەمڕۆش بەردوامە و ھیچ شتێک لە کاراکتەر و میتودی ئیش‌کردنی نەگۆڕاوە. دیارە جیاوازییەکی گەورە لەنێوان حکومەتکردن و حوکمکردندا ھەیە. حکومەتکردن ھونەری ئیدارەی دەوڵەت و فۆرمبەخشینە بە نەتەوە. حوکمکردنیش مۆدێلی دەسەڵاتدارێتییەکی سوڵتانییە کە لەسەر بناغەی پیادەکردنی سیاسەتی دووفاقەیی "سزا" و "پاداشت" کاردەکات و بەردەوامیی بەخۆی دەدات. کۆمەڵگای ئێمە پتر لە نۆزدە ساڵە لەنێو ئەم دووفاقەییەدا ھاموشۆدەکات کە کردەی سیاسەتی لە کوردستاندا پێڕەنگڕێژکراوە. ئەم فۆرمە لە دەسەڵاتدارێتی لە بناغەدا فۆرمێکی پێش مۆدێرنەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست کە ماکس ڤێبەر ناوی ناوە "دەسەڵاتدارێتی سوڵتانی"ی. ئەم فۆرمە دەسەڵاتدارێتییە لەسەردەمی ئێستاماندا بەدامودەزگاییکراوە و خاوەنی دەزگای سەربازی و ئەمنی و ڕاگەیاندن و ئابووریی خۆیەتی. لەڕێگای ھەڵبژاردنی تەزویرکراویشەوە بەردەوام شەرعییەتی سیاسی بەخۆی دەبەخشێتەوە. بۆیە دەشێت بە سوڵتانیزمی نوێ ناودێڕی بکەین
کە دەڵێم ئەم فۆرمی دەسەڵاتدارێتییەی ئێمە سوڵتانییەتێکی نوێی سیاسییە، مەبەستم ئەوەیە کە دەسەڵاتدار تیایدا پەیوەندی نێوان خۆی و کۆمەڵگا لەسەر بناغەی پەیوەندی دەسەڵاتی(پاستۆرالی)، واتە پەیوەندی نێوان شوان و مێگەل، دادەمەزرێنێت. لەلایەکی تریشەوە دەسەڵاتدارێتی کوردی ھەموو ڕەگەزە گرنگەکانی حکومڕانیی، وەک حکومەت و پەرلەمان و وەزارەتەکان، دامەزراندوە بەڵام کۆی ئەم دەزگایانە لە ئفلیجێتییەکی گشتگیردا دەژین. ئەمەش وایکردووە کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا چەندین بۆتەی(بوئرە) دەسەڵاتدارێتی ھەبێت، نەک شێوازێکی دەسەڵاتدارێتی بە مانا دەوڵەتیی و دەزگاییەکەی. لەلایەکی ترەوە ھەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سەربازی و ئابووری و کولتووری ئیشدەکەن بێ پابەندبوونیان بە بنەمایەکی دەستوورییەوە. واتە سەنترالیزمێکی دەسەڵاتدارێتی داڕێژراوە کە لەژێر پرنسپی سەرۆکایەتیدا بەڕێوەدەچێت. ئەمە ئەو ڕەھەندە ترسناکەی سوڵتانییەتی سیاسییە کە پیاوانی سیاسەت ساڵانێکە لە کوردستاندا بەبێ بوونی دەستوور حومکدەکەن. بە واتایەکی تر ھێندەی پەیڕەووپرۆگرامی ھەرەمیی حیزب لە سیستەمی حوکمکردندا بڕیاردەدات، ھێندە یاسا و دامەزراوە یاساییەکان ئەو ڕۆڵە نابینن
کە دەشڵێم ئەم دەسەڵاتدارێتییە سوڵتانییەتێکی مۆدێرنە، مەبەستم ئەوەیە دەسەڵاتدار لەم سیستەمەدا لە "میر"ەوە دەبێت بە "سەرۆک" بەمانا مۆدێرنەکەی. واتە چیدی دەسەڵاتدار موڵکداری ھەرێمێکی دیاریکراو نییە کە خاوەنی چەند جوتیارێک یان رەعییەتێک بێت، بەڵکو خاوەنی دەزگاگەلێکی ئاڵۆزی ئیداری و بیرۆکراتییە و لەژێر ئاڵایەکی نیشتیمانیدا حوکمدەکات. ئەم فۆرمە دەسەڵاتدارێتییە بۆیە مۆدێرنە چونکە لەلایەکەوە نوێنەرایەتی نیشتیمانێکی سیاسی دەکات کە پێیدەڵێین دەوڵەت یان حکومەتێکی ھەرێمیی، لەلایەکی تریشەوە نوێنەرایەتی جەستەیەکی سیاسی دەکات کە بەمانا مۆدێرنەکەی پێیدەڵێین نەتەوە. بۆئەم مەبەستەش خاوەنی ڕەشنووسی دەستوورێکە کە سەرۆک دەسەڵاتێکی گەورە و ترسناکی لەدەستدا کۆکراوەتەوە. بەھەمان شێوەش خاوەنی پەرلەمانێکی کاریکاتۆری و ئابوورییەکی کۆماندۆئاسا و ڕاگەیاندنێکی ئاڕاستەکراو و دەزگای پۆلیس و ھەواڵگری نھێنی و سەدان ئەندامە کە ئامادەن ببن بە سەربازی حیزب
گەر ئەم فۆرمە لە پەیوەندیی دەسەڵاتدارێتی لەسەر دۆخی ئێستای کوردستاندا پیادەبکەین، ئەوە دەتوانین خەسڵەتە سەرەکییەکانی ئەم دەسەڵاتدارێتییە سوڵتانییە لە چەند خاڵێکدا کۆبکەینەوە. یەکەم، ئەم حوکمکرنە مانای چڕکردنەوەیەکی ترسناکی دەسەڵاتەکانە لەنێو دەستی سەرۆکدا. دووھەم، مانای وەلائەتێکی تۆخی نوخبەی سیاسییە بەرامبەر بە دەسەڵاتدار. سێھەم، ئەم فۆرمە لە سیستەم لەسەر دوو کۆڵەکەی ئەخلاقی وەستاوە، ئەوانەش "سزا" و "پاداشت"ن. واتە سزادانی ئەوانەی سەرپێچی و لاساریی دەکەن و پاداشتکردنی ئەوانەش کە دەبن بە پارێزەری نرخ و بەھاکانی سیستەمەکە و گەرەنتییەک بۆ بەردەوامبوونی. چوارەم، ئەم چەشنە ڕێکخستنەی دەسەڵاتیش دەبێتە ھۆکاری سەرھەڵدانی سیستەمێکی چنراو لە گەندەڵیی سیاسیی و ئیداریی و یاسایی و ئەخلاقیی، کە ھەریەکێکیان ئەوی تر دەپارێزێت، چونکی ھەموو تاک و گروپەکان ئەو ڕاستییە دەزانن کە بەبێ وەلائەتی کوێرانە و ملکەچێتیی ڕەھا کەس پشکی وەرگرتنی پۆستی لە دەزگا ئیدارییەکان و فرسەتی بەشداربوونی سیاسیی نابێت. لەلایەکی تریشەوە بەبێ ستاییش و بەرگریکردن لە سەرۆک و پێوەندەکەی ھیچ کەسێک شانسی ئەوەی نییە لە سامان و ئابووریی نەتەوەییدا بەشی ھەبێت. لەکۆتاییدا نەبوونی متمانە بە ھیچ ھێزێکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی وا لە دەسەڵاتدار دەکات کە شەخسی خۆی تەدەخول لە ھەموو شتێکدا بکات و خودی خۆی ھەموو دوابڕیارەکانی لەدەستدابێت. بەشێوەیەکی گشتی تەنھا سەرۆک دیاریدەکات کێ دەچێتە ناو بازنەی تەسکی دەسەڵات و کێ لادەبرێت. ئەمە ئەو سیستەمی سزا‌و پاداشتەیە کە سەرۆک ھەمیشە دەسەڵاتی خۆی لەسەر بینادەکاتەوە. ئەمە ئەو فۆرمە سوڵتانییە نوێیەی دەسەڵاتدارێتییە کە لە کوردستاندا کاری ووردی بۆدەکرێت و ساڵ لەدوای ساڵیش بنەماکانی سەقامگیردەکرێت
ھەر دەسەڵاتدارێتییەک خوازیاری ئەوە بوو کە گەل دەوڵەت بپارێزێت، دەبێت سەرەتا دەوڵەت بکات بە شتێک کە شایانی بەرگریلێکردن بێت. ھیچ گەلێک ئامادەنییە خۆی بۆ دەوڵەتێک بەکوشت بدات یان لەژێر فەرمانڕەوایەتییەکدا بژی، کە بزانێ شەرعییەتی دەسەڵاتدارێتییەکی لەژێر پرسیاردایە
دەوڵەت دەبێت ڕێگەمان بدات بیربکەینەوە، نەک ھەمیشە بیری لێبکەینەوە. لەوەتەی دەسەڵاتدارێتی کوردی ھەیە، ئێمە بیر لە گرفتەکانی دەکەینەوە. پاش نۆزدەساڵ ئەزموونکردنی ئەم دەسەڵاتدارێتییە کاتی ئەوە ھاتووە کە چیدی بیر لە چاککردنی قەیرانەکانی نەکەینەوە، بەڵکو بیر لەوەبکەینەوە چۆن لەدەست ئەوانە ڕزگاریبکەین کە ناتوانن لەکاتی حوکمڕانیدا بیربکەنەوە.
دەسەڵاتدارێتی سوڵتانییانەی کوردی مۆدێلێکە لە دەسەڵات کە ڕۆڵی دەرمان دەگێڕێت. دەرمان بە مانا یۆنانییەکەی(فارماکۆن) کە ھەردوو مانای ژەھر و مانای چارەسەریش دەبەخشێت. دیارە لەو سەردەمانەدا بڕێکی زۆر لە دەرمانەکان لە ژەھر دروستدەکران و وێنەی "مار"یش کە بووە بە ڕەمزی دەرمان، ئەو مانا دووفاقەیییە دەگێڕێت کە دەرمان ھەڵگرێتی. کە دەڵێم ئەم دەسەڵاتدارێتییە ڕۆڵی دەرمان دەگێڕێت، مەبەستم لەو وەزیفە دووفاقەییەیە کە دەرمان ھەیەتی، واتە ھەم کوژەرە و ھەم ژیانوەبەرھێنەرە. ئەم دەسەڵاتدارێتییە ساڵانێکە بووە بە دەرمان بۆ قەڵەوکردنی نوخبەیەکی سیاسی بچووک و نەھامەتی بۆ زۆرینەی کۆمەڵگا، ساڵانێکە بووە بە ژەھر بۆ ئازادی، نەشیتوانیەوە کەمترین ئازاری ئەم خەڵکە ساڕ‌ێژ بکات. ئەم مۆدێلە کوردییە مۆدێلێکی ترسناکە چونکی ئامادە نییە بۆ ئەو بێوەژنانەی کە بیماری کیمیاویین، پارەی دەرمانی مانگانەیان بۆ سەربکات، بەڵام ملیۆنەھا دۆلاری بوجەی میللەت لە پرۆژە ئاشکرا و نێھێنییەکانیدا بەھەدەر دەدات، بێئەوەی کەسێک توانای لێپرسینەوەی لێیان ھەبێت

لە ئێستاشدا، دوای ڕاپەڕینی گەنجان ھیچ دەرمانێک نەماوە چارەسەری نەخۆشییەکانی ئەم دەسەڵاتدارێتییە سوڵتانییە بکات. ئەم مۆدێلی دەسەڵاتدارێتییە چوار ڕێگای لەبەردەمدایە. یان ئەوەتا دەرمانەکە وەکو ژەھر قبوڵدەکات و خۆی بەدەستی خۆی دەیخواتەوە، یان ئەوەتا ئێستاش بڕوای بەوە ھەیە کە ئەوەندە ژەھری لەبەردەستدایە تا ھەموومان دەرمانخوارد بکات، یان لەناوچەی ژێر دەسەڵاتدارێتییەکی خۆیدا دۆخی ناوکاو ڕادەگەینێت و بەتەنھا لەجێگادادەکەوێت. ڕێگای چوارەمیش ئەوەیە کە جەماوەر دەرمانەکە بە گەروویدا بکات و کۆتایی بە ھەموو ئازارەکان بھێنێت
ڕاستی ئەوەیە کە ئەم سیستەمە دەسەڵاتدارێتییە سوڵتانییە دەبێت بە ئاشکرا مردنی خۆی ڕابگەیەنێت. ئەم مردنە، فۆرمی مردنەکەی ھەر چۆنێک بێت، مردنی ئەزموونی دەسەڵاتدارێتیی کوردییە بەمانا حیزبییەکەی و کۆتاییھاتنە بەو سیستەمەی کە لەسەر پرنسیپی سزا و پاداشت بینایکردووە
Subscribe to:
Posts (Atom)