تایبەت بە ڕۆژنامەی هاوڵاتی
سازدانی: سوركێو محه‌مه‌د
ئاراس فه‌تاح نووسه‌رو روناكبیر، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه له‌دوای رووداوه‌كانی 17ی شوباته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا ده‌بینرێت سیاسه‌ت نییه، به‌ڵكو توندوتیژییه‌كی جڵه‌و له‌ده‌ستچووه كه كهمو زۆر په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه نه‌ماوه. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسییه‌كان له‌وڵاتی ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م ناڕه‌زاییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه وه‌كو هه‌ڵسوكه‌وتی عه‌سكه‌رییه‌ك وایه له‌كاتی جه‌نگدا". له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، ناوبراو پێیوایه خه‌می ئازادی لهسلێمانیو هه‌ولێر یه‌ك خه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌و له‌یه‌كتر دانابڕێن. به بڕوای ئاراس فه‌تاح، لۆژیكی پارتی پێمانده‌ڵێت "كه‌س له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی مندا پارێزراو نییه، گه‌ر دژی من بێت، به‌مانایه‌كی تر هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ مندا نه‌بێت یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی من بخاته مه‌ترسییه‌وه، ده‌بێت ئه‌و توانایه‌ی لێبسێنینه‌وه كه هه‌ست به‌ئاسایش بكات، ئه‌م په‌یامه‌ش گه‌یشتووه‌ته خه‌ڵكی هه‌ولێر".
هاوڵاتی: تائێستا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا كه ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه‌و خه‌ڵكیان كوشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی تهقهكردنیان ده‌ركردووه، پێتوایه ئه‌م حكومه‌ته بتوانێت ئه‌و كاره بكات؟
ئاراس فه‌تاح: له‌ڕاستیدا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌م حكومه‌ته به‌م كاره هه‌ڵنه‌ساوه؟ بۆچی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ یاسا ناتوانێت به‌بچوكترین كاری خۆی هه‌ڵسێت‌و ئه‌م تاوانبارانه‌و به‌رپرسه‌كانی راده‌ستی دادگا بكات تاوه‌كو به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نێت، ئه‌م بێباكییه سیاسییه له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ له‌دوای كوشتن‌و برینداركردنی ده‌یان كه‌س له‌شاری سلێمانی‌و شاره‌كانی تر، سووتاندنی ده‌زگای ته‌له‌فزیۆنی نالیا‌و خێمه‌ی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌ركی سه‌را، كاولكردنی رادیۆی دهنگو گرتن‌و رفاندن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ناڕهزایانو ره‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵات لهسلێمانیو هه‌ولێر، چیتر ناتوانین باس له‌ئازادی بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت باس له‌پله‌ی جیاجیای "نا ئازادی"ی بكه‌ین، ده‌بێت باس له‌كه‌لتووری سیاسیی ترساندن بكه‌ین، ده‌بێت باس له‌سیاسه‌تی خنكاندنی هه‌موو ده‌نگێك بكه‌ین كه بڵێت نا بۆ ئه‌م سیسته‌مه حیزبییه، ده‌بێت باس له‌سیاسه‌تی سووتاندن بكه‌ین كه ده‌یه‌وێت گڕ له‌هه‌موو چالاكییه‌ك به‌ربدات كه بۆنی مه‌ده‌نیه‌تی لێبێت‌و گولله‌ش به‌هه‌موو وشه‌یه‌كه‌وه بنێت كه تامی ئاشتی بدات، ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه پێمانده‌ڵێت: كاتێك حیزب ده‌ركه‌وت ئێوه ده‌بێت خۆتان بشارنه‌وه، كاتێك ئه‌ندامانی حیزب تهقهیانكردو خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان كوشت هیچ هێزێك نییه بتانپارێزێت، كاتێك حیزب خه‌ڵكی رفاند‌و ئه‌شكه‌نجه‌یدا هیچ هێزێكی یاسایی نییه بتوانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات
ئه‌م ستراتیژه‌ش گه‌لێك روونه: ئه‌م ستراتیژه پێمانده‌ڵێت حیزبی چه‌كدار له‌كوردستان واقیعێكی سیاسییه‌و تاكه پارێزه‌رێكی ئه‌م حیزبه‌ش چهكدارهكانێتی نه‌ك حكومهتو پۆلیس، پاراستنی ژیان‌و ماڵی هاوڵاتیانو ده‌زگا حیزبی‌و مه‌ده‌نییه‌كان له‌دونیای مه‌ده‌نیدا نه كاری حیزبه‌و نه‌ئیشی ئه‌ندامانی حیزب، به‌ڵكو كاری حكومهتو ده‌زگا تهنفیزییهكانێتی، له‌ڕاستیدا گرتن‌و سزادانی ئه‌م تاوانبارانه مانای گرتن‌و سزادانی خودی حیزبه وه‌كو ده‌زگایه‌كی چه‌كدار له‌وڵاتی ئێمه، مانای سزادانی ئه‌م كه‌لتووره سیاسییه‌یه كه حیزب له‌كوردستاندا دروستیكردووه كه له‌سه‌ر سزا‌و پاداشت بنیاتنراوه، سزای ئه‌وانه‌ی دژینو پاداشتی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان
ئه‌م داوه‌رییه بێلایه‌نانه‌ش حكومه‌ت ناتوانێت بیكات، چونكه له‌جه‌وهه‌ردا ئه‌و ده‌بێت كۆی ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه حیزب دروستی كردووه سزای بدات، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی كه تاوانیان كردووه، سزانه‌دانی تاوانباران ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه حیزب له‌وڵاتی ئێمه‌دا ترس بهرههمدههێنێتو تیرۆر ده‌كات به‌كه‌ره‌سه‌ی به‌رگریكردن له‌خۆی، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ستراتیژێكی تریشه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه گه‌ر حیزب رێگه‌یدا ئه‌ندامه بچووك‌و باڵاكانی سزابدرێن، ئه‌وا سبه‌ینێ كه‌سێكی نامێنێت له‌هه‌ولێر یان دهۆك یاخود هه‌ر شوێنێكی تر ته‌قه‌ی بۆ بكات‌و خه‌ڵكی ناڕازی بۆ بكوژێت، چونكه ئه‌وكات ئه‌و كه‌سه ترسی له‌سزای یاسایی ده‌بێت، له‌دوای ئه‌م هه‌موو كاره‌ساتانه واقیعی سیاسی له‌كوردستان شتێكمان پێده‌ڵێت: پێمانده‌ڵێت ئه‌و ده‌مامكانه له‌سه‌ر ده‌موچاوی ده‌زگای حیزبی چه‌كدار هه‌یه دادهماڵراو به‌م شێوه‌یه‌ش كۆتایی به‌ئه‌فسانه‌ی حكومه‌تی مهدهنیو سه‌روه‌ریی یاسا دێت له‌وڵاتی ئێمه‌دا، ئه‌مه‌ی ئێستا له‌كوردستاندا ده‌یبینین سیاسه‌ت نییه، ئه‌مه زه‌بروزه‌نگه به‌مانا رووته‌كه‌ی، ئه‌مه سیاسه‌ت نییه، به‌ڵكو توندوتیژییه‌كی جڵه‌و له‌ده‌سه‌ت چووه كه كهمو زۆر په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌ته‌وه نه‌ماوه، هه‌موو ده‌زانین كه سیاسه‌ت به‌به‌كارهێنانی شه‌رعییانه‌ی زه‌بروزه‌نگ سیاسه‌ت نییه، به‌ڵكو ده‌بێت بهتوندوتیژییهكی كوێرانه
هاوڵاتی: ڕۆڵی حكومه‌ت له‌م قه‌یرانانه‌دا چۆن ده‌بینیت؟ درێژه‌كێشانی خۆپیشاندانه‌كان‌و كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێدایه؟
ئاراس فه‌تاح: له‌ڕاستیدا هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسییه‌كان له‌وڵاتی ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م ناڕه‌زاییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه وه‌كو هه‌ڵسوكه‌وتی عه‌سكه‌رییه‌ك وایه له‌كاتی جه‌نگدا، ئێمه له‌جه‌نگدا ده‌توانین باس له‌هێزی كات بكه‌ین بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان، نه‌ك له‌شه‌ڕی مه‌ده‌نیدا، كاتێك ده‌زگاكانی حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن یان هه‌ر كه‌سێك تاوانێك ده‌كات پێویستیت به‌كات نییه تاوه‌كو بزانیت چۆن هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت. له‌دونیای دیموكراسیدا دۆخه‌كه روونه، تاوانباران ده‌ستگیرده‌كرێن‌و به‌سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن‌و یاساش به‌مشێوه‌یه رێڕه‌وی خۆی وهردهگرێتو كۆتایی به‌قه‌یرانه‌كه ده‌هێنرێت. له‌م دۆخانه‌دا تۆ پێویستیت به‌كات نییه تاوه‌كو بزانیت كێ تاوانباره‌و كێ بێ‌تاوان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ته‌قه‌كه‌ران له‌هه‌موو دونیادا بڵاوبووه‌وه، حكومه‌ت بۆیه مه‌ده‌نییه، چونكه مه‌ده‌نییه‌تی ژیان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئه‌مه سه‌د ده‌ر سه‌د له‌كوردستاندا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، له‌جه‌وهه‌ردا ئه‌وه كاری حكومه‌تی مه‌ده‌نییه ببێت به‌فیلته‌ر بۆ قهیرانو ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كوژانه‌وه‌ی گڕی گرژی‌و ساردكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه‌دا كاری حكومه‌ت بووه به‌فیلته‌ر بۆ تاوانه‌كانی حیزب. حكومهتو زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران بووه بهیانهیهكی لاڵ به‌رانبه‌ر به‌هه‌ڵه ستراتیژی‌و گه‌وره‌كانی حیزب، هه‌ندێكجار حكومه‌تی كوردستان وه‌كو ته‌ماشاكه‌ری یارییه‌كی تۆپتۆپێنم دێته پێشچاو كه بلیتی قاچاخی بڕیووه بۆئه‌وه‌ی ته‌ماشای شه‌ڕی نێوان كۆمهڵگاو حیزب بكات، سه‌یرم لێدێت كاتێك هۆكاری كات بكرێت به‌كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه، ئه‌م ململانێیه ریشه‌ی قووڵی له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه، كێشه‌یه‌كی تێپه‌ڕ نییه تاوه‌كو به‌زوویی كۆتایی پێبێت، ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه ناكات گهمهكردنه به‌كات، چونكه كات له‌خزمه‌تی كه‌سدا نییه، هه‌موو درێژبوونه‌وه‌یه‌كی كات قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌دوای خۆیدا دههێنێتو هه‌موو قووڵبوونه‌وه‌یه‌كی قهیرانهكانیش داواكاری تر به‌دوای خۆیدا راده‌كێشێت، هه‌موو داواكاری تریش ده‌سه‌ڵات تووشی شۆكی تر دهكاتو خۆپیشانده‌رانیش نائومێدتر
هاوڵاتی: ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زموونی كوردستان هه‌یه، به‌و مانایه‌ش خۆپیشاندانه‌كان له‌ئێستادا به‌گونجاو نازانن؟
ئاراس فه‌تاح: ئه‌مه بێبه‌هاترین پاساوه كه من چه‌ندین ساڵه گوێم لێده‌بێت، ئاشكرایه موماره‌سه‌كردنی مافه‌كان كاتی تایبه‌تیان نییه تاوه‌كو پێمانبڵێن كه‌ی گونجاوه من قسه‌بكه‌م‌و كه‌ی نه‌گونجاوه من خۆپیشاندان بكه‌م. مافی خۆپیشاندان‌و رادهربإین شتێك نییه هاونیشتیمانیان به‌مۆڵه‌تی حیزب‌و حكومه‌ت پێی هه‌ڵسن، به‌ڵكو مافێكی هاوڵاتییانه‌ی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه كه ساڵانێك خه‌باتی له‌پێناو ئازادی‌دا كردووه. ئه‌مه ئه‌و پاساوه‌یه كه خراپترین فۆرمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسیی ده‌یكات بهكهرهسهیهك بۆ ئه‌وه‌ی بمانترسێنێتو بڵێت ئێوه تێناگه‌ن وڵات له‌چ دۆخێكی مه‌ترسیداری سیاسییه‌و ئێوه‌ش چی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن ته‌نیا خزمه‌ت به‌نه‌یاره‌كانمان ده‌كات. لكاندنی ناڕه‌زایی خه‌ڵك به‌مه‌رامه‌كانی دوژمنانی كوردستان یان وه‌كو ده‌ستێك تۆمه‌تباری بكه‌یت كه له‌پشتییه‌وه وه‌ستاوه، ستراتیژێكه ته‌نیا كوشتنی ئازادی له‌پشت خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌و ده‌مكوتكردنی له‌به‌رده‌م خۆیدا داناوه. ئه‌م ستراتیژه مانای كوشتنی ئازادییه له‌ناوه‌وه به‌ناوی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ره‌وه. سه‌ربه‌خۆیی هیچ مانایه‌كی نییه گه‌ر ئازادی نه‌بێت به‌یه‌كێك له‌پره‌نسیپه‌كانی، ئه‌وه ئازادیی تاكه‌كانه كه ده‌توانێت ببێت به‌گه‌ره‌نتی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌موو ده‌ستكاریكردنێكی ئه‌م هاوكێشه‌یه مانای كورتكردنه‌وه‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییهكانمانو مانای شێواندنی خودی چه‌مكی ئازادییه. له‌پشت گوتاری پاراستنی ئه‌زموونی كوردستان ستراتیژێك خۆی مه‌ڵاسداوه كه كوردایه‌تی ده‌كات به‌حیزبایه‌تی‌و چه‌مكی نیشتیمانیش بچووك ده‌كاته‌وه بۆ مهقهرو مه‌ڵبه‌ندی حیزب، له‌راستیدا ئه‌م خۆپیشاندانه وه‌ڵامێكی زۆر دروستی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یه، ئه‌وه خۆپیشانده‌رانن كه ئاڵای كوردستان ههڵدهگرنو نیشتیمانپهروهرێتییان به‌ئازادییه‌وه گرێداوه، ئه‌وه خۆپیشانده‌رانن به‌دوای نیشتیمانێكدا ده‌گه‌ڕێن كه تیایدا ئازادبن‌و به‌رگریی لێبكه‌ن، له‌ئێستادا سه‌رای ئازادی‌و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تره كه كردوویانه به‌سه‌كۆی ئازادی خۆیان، ئه‌وه‌ش بۆنه‌كانی حیزبه كه ته‌نیا ئاڵای حیزبه‌كانی تێدا ده‌شه‌كێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ستراتیژی حیزبه كه هیچی تر نییه له‌پلاندانان بۆ گه‌مارۆدانی ئه‌م نیشتیمانه، بیرمان نه‌چێت یه‌كێك له‌په‌یامه‌كانی ئه‌م خۆپیشاندانانه گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌مكی هاوڵاتیبوونه بۆ نیشتیمان‌و دابڕانه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكه‌ی حیزب بۆ هاونیشتیمانیبوونی به‌رهه‌مهێناوه. هاونیشتیمانیبوون مانای بوون به‌ئه‌ندام نییه له‌یه‌كێك له‌یانه‌كانی حیزب، به‌ڵكو مانای بوون به‌ئه‌ندامه له‌كۆمه‌ڵگایه‌ك مافه‌كان تیایدا پارێزراوبن‌و رێز له‌ئینسان بگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئینسانه نه‌ك ئه‌ندامی حیزب یان خزمی ئه‌و سیاسی
هاوڵاتی: خواستی خۆپیشانده‌ران ته‌نیا هی خه‌ڵكی سلێمانییه یاخود ته‌واوی كوردستان، له‌كاتێكدا ته‌نیا له‌سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی خۆپیشاندان ده‌كرێت، بۆچی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی نه‌گرتووه‌ته‌وه؟ ئایا ده‌توانن به‌هێزو فشار خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی پارتی سه‌ركوت‌و بێده‌نگ بكه‌ن؟
ئاراس فه‌تاح: من وایده‌بینم كه خواست بۆ ئازادی بێشوناس‌و بێجوگرافیاو بێكاته. ئه‌م خواسته شتێك نییه له‌سلێمانی ههبێتو له‌هه‌ولێر ده‌ستنه‌كه‌وێت، ئه‌م خواسته وه‌كو چۆن له‌سلێمانی ئاماده‌یه، ئاوهاش له‌هه‌ولێر بوونی هه‌یه، گومانی تێدانییه هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانی عێراقه‌و شاری ده‌زگا حكومی‌و نێوده‌ڵه‌تییه‌كانه، وه‌ك دیاره ئه‌م شاره له‌رووی ئیدارییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدایه، ئه‌م حیزبه‌ش ترسێكی گه‌وره‌ی له‌ئازادی هه‌یه، هه‌ر ئه‌م ترسه‌شه واده‌كات له‌م حیزبه شارێك گهمارۆبداتو له‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی داببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی تێدا نه‌كرێت. ئه‌و وێنه‌یه‌ی حیزب له‌هه‌ولێر ده‌یه‌وێت به‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی پیشانبدات وێنه‌یه‌كی دووفاقه‌ییه: له‌لایه‌ك وێنه‌یه‌كی وێناكراوی بۆ ده‌ره‌وه دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێمانبڵێت له‌كوردستاندا پشێوی نییه‌و بۆ ناوه‌وه‌ش پێمانده‌ڵێت ئه‌م ململانێیه موئامه‌ره‌یه‌و له‌ناوچه‌ی سلێمانیدا له‌پارتی ده‌كرێت، ئه‌مه شێواندن‌و ساكاركردنهوهیهكی بێمانای چه‌مكی ململانێیه له‌وڵاتی ئێمه‌داو گۆڕینێتی بۆ تیۆری موئامه‌ره، لۆژیكی موئامه‌ره تاوه‌كو ئه‌مڕۆش لۆژیكی سیاسی هه‌ردوو حیزبه‌كه‌یه له‌هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ گرووپه ناڕهزاكانی كۆمه‌ڵگای كوردستان.
ئه‌م لۆژیكه پێمانده‌ڵێت: كه‌س له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی مندا پارێزراو نییه، گه‌ر دژی من بێت، به‌مانایه‌كی تر هه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ مندا نه‌بێت یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی من بخاته مه‌ترسییه‌وه، ده‌بێت ئه‌و توانایه‌ی لێبسێنینه‌وه كه هه‌ست به‌ئاساییش بكات. ئه‌م په‌یامه‌ش گه‌یشتووه‌ته خه‌ڵكی هه‌ولێر. به‌م ستراتیژه‌ش گه‌مه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌سه‌ر خوانی پارتی جارێكی تر ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره دابه‌شكردنی كوردستانه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی نائارامنو ئه‌و ناوچانه‌ی ئارامن، به‌مانایه‌كی تر بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵ‌و دیسپلینی پارتیدانو ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر دیسپلینی ئه‌ودا نین‌و تووشی ئینفیلاتی ئه‌منی بوونه، پارتی شانازی بهئارامییهكهوه ده‌كات كه به‌رهه‌می ترسه‌و شانازی بهرۆشنبیره بێده‌نگه‌كانییه‌وه ده‌كات كه ململانێی ناوچه‌ی سلێمانی وا بۆ تیۆریزهدهكهن كه گوایه موئامه‌ره‌ی گۆڕان‌و بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵه له‌پارتی، ئه‌م ترسه‌ش وایكرد كه پارتی زانكۆ دابخات‌و خوێندكاران بنێرێته ماڵه‌وه‌و گه‌مارۆی شاره‌كانی بدات به‌ڕووی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌و كه‌سانی ناپارتی، چونكی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه له‌لایه‌ك بهئابڵوقهدانی ئه‌منیی شاره‌كه‌و به‌داخستنی به‌رانبه‌ر به‌ده‌ره‌وه دهستپێدهكاتو له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی هه‌نارده‌كردنی نائارامی له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر بۆ خستنه‌وه‌ی نائارامی له‌ناوه‌وه كۆتاییدێت. سوودبینین له‌ئه‌زموونی بهعسو دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به‌عس له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا كه خوێندكاران تیایدا هه‌ڵسان به‌خۆپیشاندان، وای له‌به‌رپرسانی پارتی كردووه ئه‌م ئه‌گه‌ره بنه‌بڕ بكه‌ن، گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نییش بێت. ئه‌مه‌ش ده‌چێته خانه‌ی كڕینه‌وه‌ی كات له‌شه‌ڕی حیزب له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا، پارتی به‌عه‌مه‌لی كوردستانی بۆ دابهشكردین بۆ ناوچه‌ی ئارامی ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی‌و ناوچه‌ی نائارامی ناوچه‌كانی تر. سه‌یرم لێدهێت كاتێك پارتی‌و رۆشنبیره‌كانی، سلێمانی به‌وه تاوانبارده‌كه‌ن كه پلانی دابڕانی سلێمانییان هه‌یه له‌هه‌رێمه‌كانی تری كوردستان، له‌كاتێكدا خۆی جێبه‌جێكه‌ری ئه‌م پلانه‌یه
له‌نێوان ئازادی‌و ئاساییشدا من ئازادی هه‌ڵده‌بژێرم، ئه‌وه‌ی به‌ڕێگای زه‌بر ئاساییش‌و ئارامی سیاسیی دابینبكات، به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئازادی ده‌كوژێت. ئێمه ساڵانێكه قوربانیی ئه‌م چه‌مكه سه‌قه‌ته‌ی حیزبین، ئه‌مه‌ی پارتیش له‌مڕۆدا ده‌یكات، كوشتنی ئازادییه بۆ زامنكردنی ئاساییش، خه‌می ئازادی له‌كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش یه‌ك خه‌مه‌و دابه‌شناكرێت، خه‌می ئازادی لهسلێمانیو هه‌ولێر یه‌ك خه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌و له‌یه‌كتر دانابإێن، دیاره تاوه‌كو ئه‌مڕۆ پارتی له‌م ستراتیژه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام پرس ئه‌وه‌یه تاكه‌ی پارتی خۆی له‌ئازادی ده‌شارێته‌وه؟ من وایده‌بینم پرسی ئازادی به‌ڕێگای خۆشاردنه‌وه له‌ئازادی چاره‌سه‌ر ناكرێت. ترس له‌ئازادی به‌داخستنی شاره‌كان به‌ڕووی خه‌ڵكی سلێمانی‌و ناوچه‌كانی تر چاره‌سه‌ر ناكرێت‌و بهشاربهدهركردنی خوێندكاران‌و گرتنی چالاكوانان‌و رێگانه‌دان به‌خۆپیشاندان چاره‌سه‌رناكرێت، به‌ڵكو بهڕوبهرڕوبوونهوهی ئه‌و واقیعه تاڵه چاره‌سه‌رده‌كرێت كه ئێستا سیسته‌می سیاسی له‌كوردستاندا تێی چهقیووهو دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و بنبه‌ستییه سیاسییه، چاره‌سه‌رێك كه نهكوردستانمان به‌فۆرمێكی تر بۆ دابه‌شبكاته‌وه‌و نهكۆمهڵگاش بخاته ناو مه‌ترسیی پشێوی زیاتر‌و دابهشبوونو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌وره‌تر. ئه‌م سیسته‌مه ناتوانێت جڵه‌وله‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێگای تهحنیتكردنی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ربكات، به‌ڵكو بهكرانهوهو ئازادكردنی وزهكانیو به‌گوێگرتن له‌خه‌ڵك‌و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی
هاوڵاتی: له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر رۆژنامهنووسو رۆشنبیر‌و چالاكوانان هه‌یه، به‌جۆرێك ترسێكی زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر دهسهڵاتو كۆمه‌ڵ؟
ئاراس فه‌تاح: راستی ئه‌وه‌یه كه له‌قۆناغی ئێستادا ترسی چالاكوانان‌و رۆژنامهنووسانو رۆشنبیران ترس نییه له له‌ده‌ستچوونی ئازادییه‌كان، به‌ڵكو ترسه له‌بوون، ترسه لهوونكردنو تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی‌و نادیاریی چاره‌نووس.
ئه‌م فۆڕمه نوێیه له "سیاسه‌تكردن" ته‌نیا بردنی بڕیاره‌كان نییه بۆ ناو رووبه‌ره تاریكه‌كان وه‌كو لهجاراندا بینیمان، به‌ڵكو گۆڕینی كرده‌ی سیاسه‌ته بۆ تیرۆر. ئه‌م فۆڕمه نوێیه جگه لهرۆچوون بۆ ناو قۆناغێك كه من بهجڵهولهدهستدانی عه‌قڵ له‌سیاسه‌تدا ناودێری ده‌كه‌م، هیچ مانایه‌كی تری نییه
له‌دوای ١٧ی شوباته‌وه كۆتایی به‌ئه‌فسانه‌ی ئارامیی‌و ئاساییشی ماڵی كورد دێت، چیدی ئه‌وه رۆژنامهنووسو رۆشنبیر‌و خۆپیشانده‌ران نین كه به‌ڕۆژی رووناك وێنه‌ی كورد له‌جیهاندا ناشیرین ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه ئه‌و هێزه ده‌مامك بهسهرانهن كه به‌شه‌وان ئاگری رق‌و كینه له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه بهردهدهنو به‌رۆژیش باسی سه‌روه‌ریی یاسا دهكهنو هاوسۆزیی له‌گه‌ڵ گه‌نجه ناڕازییه‌كاندا نیشانده‌ده‌ن. ئه‌وه ئه‌و تهلهفیزیۆنو رادیۆ‌و تهلهفۆنو هه‌ڕه‌شانه‌ن كه وێنه‌ی دووبه‌ره‌كی به‌رهه‌مده‌هێنن‌و ترس له‌دڵی ناڕه‌زایان به‌رهه‌مده‌هێنن‌و كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌ره‌و لێواری بهجهنگهڵبوون ده‌بن، بۆیه ئومێدموایه یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه بریتی بێت له‌داخستنی هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ئیعلامییانهی به‌پاره‌ی خه‌ڵك بۆ حیزب كاردهكهنو كۆمه‌ڵگای ئێمه پڕده‌كه‌ن له‌وێنه‌ی ناشرین‌و كینه‌ی پێبهرههمدههێنن. ئه‌و كاته یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت كه رۆژنامه‌و كامێرا‌و مایكه‌كانی حیزب دابخرێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دونیا وه‌كو خۆی ببینێت‌و وه‌كو خۆی گوێی لێبێت‌و وه‌كو خۆشی بیخوێنێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش یاسای جه‌نگه‌ڵ له‌كۆمه‌ڵگادا سه‌روه‌رده‌بێت كه ده‌مامك به‌سه‌ره‌كان له‌بری داوه‌ره‌كان قسه بكهنو تفه‌نگیش له‌بری قه‌ڵه‌م ئیمزا بكات‌و له‌بری ته‌له‌فۆنی مه‌حامی ته‌له‌فۆنی ژمارهنهناسراوهكان رۆژنامه‌نووسان بترسێنێت
له‌دوای ئه‌م رووداوانه‌وه نابێت رێگه‌بده‌ین "هێزی شه‌ڕ" دونیای ئێمه بكات به‌شوێنێك كه یاسای جه‌نگه‌ڵ تیایدا سه‌روه‌ر بێت‌و ئاسایشی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیمان داوهشێنێت. به‌رپرسیاربوون به‌ته‌نیا مانای ئه‌وه نییه شتێك بكهیتو به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی هه‌ڵگریت، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌شه هیچ نه‌كه‌یت‌و ته‌ماشاكه‌رێكی بێ‌ویژدان بیت
No comments:
Post a Comment